دوای ئەوەی هەینی رابردوو گەنجێک لە نزیک تەقتەق کەوتە زێی بچووکەوە، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمە خۆبەخشەكانەوە، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
لەوبارەیەوە عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند: دوای گەڕانێكی زۆر ئەمڕۆ تەرمی عەمار قاسم دۆزرایەوە لە نزیك ناحیەی سێگردكان.
راشیگەیاند، بە هۆی لێڵی و زۆری و تیژی ئاوەكەوە دۆزینەوەی قورس بوو، بەڵام دواجار تەرمەكە سەرئاو كەوت و دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەنجەكە خەڵكی كەركوكە و هەینی رابردوو كچەكەی كەوتووەتە ئاوەکەوە و بۆ رزگاركردنی چوو بەڵام خۆی خنكا و دوای هەفتەیەک تەرمەکەیمان دۆزییەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP