دواجار لەدوای چەندین مانگ لەچاوەڕوانی خەڵکی بۆ گێڕانەوەی ماف بۆخاوەنە ڕەسەنەکەی خۆی کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە ، بەبڕیاری سەرۆک وەزیران ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە دیارە لای هەموان ڕوون و ئاشکرایە بۆئەم دانیشتنە چەندین پیلانی ناوخۆی و ئیقلیمی هەبوو تاوەکو بۆچەندین ساڵی دیکە یەکێتی لەدەسەڵات دووربخەنەوە بەڵام بێ ئاگا لەوەی یەکێتی بەهەکاری و شەڕی ووڵاتان و ڕیفراندۆم لێکەوتەکانی نەکەوت ئێستاش ناکەوێت ، ئەوەبوو ئەندامانی لیستی سەوز بەور ئاسا و بەزیرەکی وبوێری خۆیان توانییان پیلانە گڵاوەکانی نەیرانی ناوخۆیی وئیقلیمی لەگۆڕ نێن و ئەمجارەش کەرکوکیەکان لە جەنگێکی دیکە ڕزگارکەن جەنگێک هیچی کەمتر نیە لەداستانەکانی مامە ڕیشە وشەهید ئارام وشەهید شێرکۆ ئەمجارە زیرەکی و لێهاتووی ڕابەری روحیمان مام جەلال لەگیان وبیری وهۆشی پێنج شێرەکەمان بەرجەستبوو لەهەمان کاتیشدا غیرەت وبوێری شەهیدی شیهاب بەڕوویاندا دەرکەوت کاتێک هەموانیان ناچارکرد بێنە ژووری فراکسیۆنی سەوز و هەرلەوێشدا ئەوەی یەکێتی وویستی ئەوە بێتە پەیڕەو وپڕۆگرامی دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک .
ئەمڕۆ ووتەکەی سەرۆک بافڵ هاتەوە یادی هەموان کاتێک لەناو ئاپۆرای کەرکوکییەکان شێرئاسا ووتی ئێوە سندوقەکان پڕکەن لەدەنگی وڕەنگی سەوز شەڕەکە بۆئێمە جێبێڵن ئەمڕۆ جارێکی تر بۆهەموان دوپاتکرایەوە کەرکوک تاپۆی سەوزە بۆیەکێتی و سازشکردن لەسەر کوردانی کەرکوک بۆ بەرژەوەندی هیچ لایەک ناکرێت ئەمڕۆ بەگوێی هەمواندا درا کەرکوک ویەکێتی ماسی وئاون بێ یەک ناژین لەپێناو ئەوژیانەشدا چی بکرێت ئەنجام دەدرێت .
ئەمڕۆ یەکێتی بەغیرەتەوە بەهەموانی ووت ئێمە بەڕۆحی تازەوە هاتووین خزمەتی هەمووتان کەین هاتووین کەرکوک لەخزمەتی یەک کەس و یەک نەتەوەو بکەینە خزمەتی هەموو نەتەوەکانەوە لەهەمان کاتیشدا بەنەیاران ووترا کەرکوک ناکەینە قومارێکەوە کەتەنها کەرکوکیەکان زیانی تێدا دەکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP