ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ژنانی دبلۆماتکارە

کەژاڵ نورى
22:29 - 2025-06-24

ڕۆژی جیهانی ژنانی دیپلۆماتکار کە دەکەوێتە بەرواری ٢٤ی مانگی شەشەوە، لە ساڵی 2022 لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بە بڕیاری A/RES/76/269 لەسەر داوا و، بە دەستپێشخەری تورکمانستان بە فەرمی دیاری کرا.
دیاریکردنی ئەم ڕۆژە تایبەتە، بۆ سێ ئامانج بوو:
١- بۆ ڕێزلێنان لە بەشداری ژنان، لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
٢- بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی سیاسیی، سەبارەت بە نوێنەرایەتی کردنی ژنان، لە کاری دیپلۆماسیدا.
٣- بۆ بەرزکردنەوەی یەکسانی جێندەریی، لە پۆستە دیپلۆماسییەکاندا.

ئاماری بەشداریی کردنی ژنان، لە ژیانی سیاسیی و دبلۆماسییدا، لە ولاتێکەوە بۆ ولاتێکی دیکە دەگۆڕێت. بەڵام ئەوەی کە لە ئێستادا بەفەرمیی کراوە بە ئامار و لە پێگە ئەوروپییەکاندا ئاماژەی پێدەکرێت. بەپێی لیستێک ئەوەیە کە: 
*بەپێی ئامارێکی (UN Women, 2023) تەنها ٪25-30 ی باڵیۆزەکان، لە سەرانسەری جیهاندا ژنن.
 *لە ساڵی 2022، بە تێکڕای 26٪ دیپلۆماتکارانی باڵا (وەک باڵیۆزەکان) لە یەکێتی ئەوروپا ژن بوون.
* لە ئێستادا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ژنان نزیکەی ٪40 ی کارمەندانی دیپلۆماسی پێکدەهێنن،
 بەڵام کەمتر لە ٪25 ی ئەو ژنانە، پۆستە باڵاکان پێکدەهێنن. 

بەشداربوون هێواش هێواش لە زیادبووندایە، کە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پشک و ڕێوشوێنەکانی سیاسەت، لە زۆربەی وڵاتان.

 بە ناوبانگترین ژنانی دپڵۆماتکار لە سەدەی بیست و بیست ویەک، بەپێی ناوزدەکردن و ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان:
١. مادلن ئالبراییت (Madeleine Albright)
یەکەم جار  لە سالی ١٩٩٣ هەتا سالی ١٩٩٧ بالیۆزی ئەمەریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان( UN)، دواتر لە سالی ١٩٩٧ بۆ سالی ٢٠٠١ بوو بە وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا، یەکێک بووە لە بەناوبانگترین دبلۆماتکارە ژنەکان لە سەرئاستی جیهان .

٢. الکساندرا کولۆنتای (Alexandra Kollontai)
یەکەم ژنە لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەتی کۆمونسیتیدا، بۆ کاری باڵیۆزیی Ambassador و دواتر پلەی وەزیریی وەرگرتووە لە کابینەی حکومەتی سۆفیەتی جاراندا( Cabinet Minister) لە ساڵی ١٩١٧–١٩١٨ .

٣. مارگرێت مەیگەر (Margaret Meagher)
یەکەم باڵیۆزی ژنی کەنەدیی بوو بۆ ئەم ولاتانە:  ئیسرائیل Israel (١٩٥٨)، دواتر نەمسا Austria و ئینجا سوید Sweden.

٤. سیسیلی می‌هیو (Cicely Mayhew)
یەکەم دپڵۆماتکاری فیمەنی بریتانییە بۆ ئۆفیسی دەرەوەی بەریتانیا British Foreign Office لە ساڵی ١٩٤٧ .

٥. فرانسیس ویلیس (Frances E. Willis)
لە سالی ١٩٢٣ هەتا ساڵی ١٩٦٣ وەکو بالیۆزی ئەمەریکا کاری کردووە لە ولاتەکانی سویسرا ، نەرویج، سریلانکا.

٦ - جاسێندا ئاردێرن (Jacinda Ardern)
:سەرۆک وەزیرانی  نیوزیلاندبووە، لە سالی ( ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣)

٧- سانا مارین(Sanna Marin)
  لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا: بوو بە سەرۆک وەزیرانی فینلاند، کە بە یەکێک لە گەنجترین سەرکردەکانی جیهان ناوزدەدەکرێت.

٨- کاترین ئاشتۆن لەگەڵ فێردریکا مۆگارینی (Catherine Ashton & Federica Mogherini –  دووئەندامی ژنی زۆر کاریگەرن لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.

٩- میشێل باچلێت ( Michelle Bachelet )
دووجار بووە بە سەرۆکی چیلیی، وە هەروەها سەرۆکی پێشووی مافەکانی مرۆڤ بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان

هەروەها، ایلین مالۆی (Eileen Malloy)، مارسێلە کامپانا، و ویجایا لکشمی پن‌دیت (Vijaya Lakshmi Pandit). لەو ژنە دبلۆماتکارە کاریگەرانەی جیهانن کە لە لیستەکەدا ناوییان هاتووە.

ئەوانەی کە بە بەهێزترین ژنی دبلۆماتکار ناوییان هاتووە لە لیستەکەدا:

* مارگرێت تاتشەر: 
سەرۆک وەزیرانی پیشووی بەریتانیا: 
بە ژنە ئاسنینەکە ناوزەدکراوە

*مادلین ئۆلبرایت- ئەمەریکا
بەیەکەم ژنە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا  دادەنرێت و نازناوی : (سیمبولی هێزی ئافرەتان لە سیاسەتی نێودەلەوتییدا) ی پێدراوە

*ئەنجیلا مێرکل- ئەلمانیا
ئەنجیلا مێرکل بەم شیوەیە پێناسە دەکرێت: 
نەک دیپلۆماتکار، بەڵکو وەک ڕاوێژکاری فیدراڵی، ڕۆڵێکی سەرەکی لە دارشتنی سیاسەتی ئەوروپا و جیهاندا گێڕاوەو زۆر جار بە "سەرکردەی ڕاستەقینەی ئەوروپا" ناوبراوە.

*فێردریکا مۆگارینی- ئیتالیا کە پۆستەکەی بریتیی بووە لە نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش (2014-2019). کە یەکێکە لە گرنگترین پۆستە دیپلۆماسییەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا.

*ئامینە ج محمد- نەیجیریا کە پلەکەی بریتییە لە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، وە وا پێناسەی دەکات کە ڕۆڵی سەرەکی لە کاری دیبلۆماسی و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامدا بینیووە.

شایانی باسە لەناو لیستی ژنە دبلۆماتکارەکانی جیهاندا. وەکو ژنانی کورد ناوی بەیانی سامی عەبدولرەحمان هاتووە و بەم شێوەیەش پێناسەی بەیان دەکات :- 

ڕۆڵ: نوێنەری هەمیشەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (تاوەکو ساڵی 2023). 
باکگراوند: کچی سامی عەبدولڕەحمان، سەرکردەیەکی کوردبووە کە لە تەقینەوەیەکدا لە هەولێر کوژرا (2004). 
کار: ئەو ماوەیەکی زۆر نماییندەی دیپلۆماسی کوردەکان بووە لە واشنتنی پایتەخت و، بەردەوام لەسەر مافەکانی مرۆڤ و شەڕی دژی داعش و سەربەخۆیی کورد قسە دەکات.  
زمانی ئاخاوتنی دبلۆماسی: زیرەک و لێهاتوو، پرەنسیپی و ستراتیجی.

لەهەمان کاتدا لە لیستەکەدا ناوی لەیلا زانا هاتووەو بەم شێوەیە پێناسەی دەکات:- 
لەیلا زانا : یەکەم ژنی کوردە کە لە پەرلەمانی تورکیا لە ( 1991 ) بووە بە پەرلەمانتار. وەکو ئایکۆنی نێودەوڵەتی ئەژماری بۆ دەکرێت چونکە: بووە بە سیمبولی بەرگری ئاشتیخوازانە و، بەهۆیەوە خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ ئازادی بیروڕا لە ساڵی (1995) بردۆتەوە. 
قورسایی دیپلۆماسی لەیلا : هەرچەندە دیپلۆماتکارێکی ڕەسمی نەبووە، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر گوتاری نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافەکانی کورد.

یەکێکی دیکە لەو ژنە کوردانەی کە باسی دەکات دیلان تەشدەمیرە و لە پێناسەی دیلاندا ئەڵێ:-

ژنە پەرلەمانتارێکی کوردە لە پەرلەمانی تورکیادا لە سەر لیستی هەدەپە، چالاکە لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان. 
کاری نێودەوڵەتی : لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانیشدا نوێنەرایەتی دەنگی کەمایەتییە چەوساوەکانی لە تورکیا کرد. 
سەرنج: چالاکە لە بواری مافەکانی ژنان، مافە کولتوورییەکانی کورد، زیندانیانی سیاسی.

لیستەکە لە دوای دیلان باسی هاڤین گوینەشەر دەکات و ئەڵێ:- 

ژنە دبلۆماتکار و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و وتەبێژی هەڵمەتی نێودەوڵەتی "ئازادی بۆ ئۆجالانە".
 چالاکێکە لە نێو تۆڕی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا : لە پانێلەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڕبەندە ئەوروپیەکان و کۆنفرانسەکاندا قسە دەکات، سەبارەت بە کێشەی کورد و ئازادی ژنان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی. 
زمانی ئاخاوتنی: فەلسەفی، فێمینیستی و ڕەخنەگرانەیە لە پێکهاتەکانی دەوڵەت.

لە لیستەکەدا، ناوی نادیە موراد لە بیرنەکراوەو بەم شێوەیە پێناسەی دەکات:-

نادیە موراد چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە بۆ ساڵی(2018).
 هەڵوێستی دیپلۆماسی : باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنانی رفێنراو و رزگاربووانی دەستی توندوتیژیی سێکسیی.
 پەیام: خەباتی ئەو بۆ دادپەروەرییە بۆ ئێزیدییەکان.  دوای کۆمەڵکوژی داعش داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد هەڵوێست وەربگرن.

* لە باسی ژنانی کورد و بەشداریی کردن لە کایەی سیاسییدا لەسەر ئاستی ئەوروپا ئەڵێ: 
هەروەها ژنانی گەنجی کورد لە ئەوروپا هەن کە بەشداری لە خولی ڕاهێنانی دیپلۆماسی و کاری سیاسی لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا یان ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکەن. هەرچەندە ناویان (تائێستا) نەزانراوە، بەڵام ئەم نەوەیە بە خێرایی گەشە دەکات. بەتایبەتی لە سوید و ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەریتانیا، ژنانی کورد زیاتر و زیاتر دەچنە نێو دنیای دیپلۆماسییەوە، 
بەلام گرنگترین ئەو ژنە کوردە ناودارانەی، کە لە سەر گۆڕەپانی دبلۆماسی ئەوروپا و، لەناو حیزب و حکومەتەکاندا کاردەکەن،

١- دیلان یاسلگۆز-زاگەرۆس( Dilan Yesilgoz-Zegerius)- هۆڵەندا:
دیلان ژنێکی کوردی خەڵکی باکوری کوردستانە. لە ئەنقەرە لە دایک بووەو لە هۆلەندا گەورە بووە. لە ئێستادا سەرۆکی گەورەترین پارتی هۆلەندایە کە بە ( VVD) ناسراوە. ئەو حیزبە زۆرترین رێژەی کورسییەکانی پەرلەمانی هۆڵەندای هەیەو پێشتر مارک روتەی سەرۆک وەزیرانی هۆلەندای پێشوو( کە لە ئێستادا سەرۆکی ناتۆیە) سەرۆکی ئەو حیزبە بووە، دوای ئەوەی مارک روتە بوو بەسەرۆکی ناتۆ، دیلان چووە جێگەکەی مارک روتە و بوو بەسەرۆکی حیزبەکە، ئەم حیزبە بە حیزبی ملیاردێر و گەورەبازرگانەکانی هۆڵەندا ناسراوەو بەنزیکەیی هەموو ئەندامەکانی ئەم حیزبە لە نەوەی ئەرستۆکراتەکان و خاوەن کێلگە و دەولەمەندەکانی سەدەکانی ناوەراستی هۆڵەندان. دیلان بۆ ماوەیەکی زۆر وەکو هەم پەرلەمانتار و هەم سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی هۆلەندا پەرلەمانتار بووەو، لە دوای رۆشتنی مارک روتەی سەرۆک وەزیرانیش رکابەری سەرۆک وەزیرانی ئێستای هۆلەندا بوو بۆ پلەی سەرۆکی وەزیرانی هۆڵەندا. دیلان بەوە ناسراوە، کە لە کاری سیاسییدا، کار بۆ کۆمەلگەی هۆلەندیی ئەکات و کێشەی کورد و کوردستان تێکەڵ بەکاری سیاسیی خۆی ناکات. 

٢-  بێریڤان ئایمەز ( Berivan Aymaz)- ئەڵمانیا:
ڕۆڵی ئەم ژنە: نێردەی پارتیی سەوزە Green Party (Grüne) لە پەرلەمانی نۆردراین-ڤێستفالن. لە ئەلمانیا.
رۆڵێکی زۆر بەرچاو دەگێرێت بۆ پێشخستنی ژنانی کورد لە دیاسپۆرا و تێکەڵکردنی بە کۆمەڵگە و کلتوری ئەلمانیی. 

٣-گوینویل کایا( Gönül Kaya) - ئەلمانیا:

ڕۆڵی گوینویل لە ئەلمانیا: ئەندامی پارلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا (Bundestag)یە لەپارتی Die Linke (چەپەکان).

کاری دبلوماسی ئەم ژنە، چالاکێکی بەرچاوە لە مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی دژی ڕادیکالیزم و توندڕەوییە.

٤- فەلەکناس ئۆجا( Feleknas Uca)- ئەڵمانیا-تورکیا:
لەباسی فەلەکناس دا واپێناسەی دەکات، کە یەکەم کچە کوردی ئێزیدیی ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ولاتی ئەلمانیا. پەرلەمانتار لە سەر لیستی هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا. بەژنە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی ژنانی ئێزیدی ناوزەد دەکرێت، هەروەها بەیەکێک لە سیاسەتمەدارە گەورەکانی ژنانی جیهان ئەژماری ئەکات لە جەنگی دژی داعشدا. 

٥- ئامینە کاکەباوە ( Amina Kakabaveh) - سوید:
ئامینە کاکەباوە، یەکێکی دیکەیە لەو ژنانەی کە بە گرنگییەوە باسی لێوەدەکرێت و، بەسێ خاڵ پێناسەی دەکات :- 
ڕۆڵ: ئەندامی پارلەمانی سوید (Riksdag) بە شێوەی سەربەخۆ.

کاری: چالاکێکی دیارە دژ بە جیاکاری جێندەریی و چەوسانەوەی رەگەزیی، هەوڵ ئەدات بۆ جێگرکردنی سیستمی سیکولاریسم، ڕێگرتن لە ڕۆڵی ئیسلامیی سیاسی لە حوکمرانییدا، و پشتیوانیەکی بەهێز لە هێزی ژنانی کورد.
کاریگەری تایبەتی: بۆ ماوەیەکی کورت، بوو بە دەنگێکی کارا و دیار لە پەرلەمانی سویددا، کە ئەندامانی دیکەی پەرلەمانی خستبووە ژێرکاریگەریی خۆیەوە.

٦- زۆزان پەرێشان (Zozan Perişan)- ئەڵمانیا:
لەباسی زۆزان پەرێشاندا دەلێ:- 
سەرۆکی کۆمسیۆنی رەوشەکانی مافی مرۆڤە بۆ پەرلەمان، بەتایبەتی  بەشێوەیەکی بەرچاو نوێنەرایەتی دەنگی کوردانی دیاسپۆرا و گەیاندنی دەنگیان بووە بە سیاسیەکانی ئەڵمانیا. 

لەناو ژنانی عەرەبدا، بەناوبانگترین ئەو ژنانەی ناوزەدەکراون:- 

١- شێخە هایا رەشید ئەلخەلیفە( heikha Haya Rashed Al Khalifa ) - بەحرەین: 
ڕۆڵ:
یەکەم ژنی عەرەب بووە لە بەحرەین کە سەرۆکی کۆبوونەوەی گشتی یەکێتی نیشتمانی ( وحدە الوطنیە) بوو (2006–2007).
ئەندامی دادگای باڵای بەحرەین، و دبلۆماتێکی بەرچاو

٢- ریم الهاشمی ( Reem Al Hashimy) - ئیمارات
بیجگە لە پلەی وەزیریی،  سەرپەرشتیاریی پڕۆژەی Expo 2020 Dubai بوو.

٣- هەیفا الموگرین (Haifa Al-Mogrin )- عەرەبستانی سعودیی:
بەم شیوەیە پێناسە دەکرێت:-

نێردەی دەوڵەتی سعوودییەیە بۆ یونسکو (UNESCO).

چالاکە لە بوارەکانی پەروەردە، ژن، و گەشەپێدان.

کاریگەرییەکی گرنگی نیشاندانداوە بۆ ڕۆڵی ژنانی سعوودی، بە شێوەیەکی نوێ لە بواری هۆشیاریی و نوێگەریی لە سیستمی بەرێوەبردن لە سعودییەدا، بەپێی  بنەما نێودەلەوتیەکانی مافی مرۆڤ. واتە بەشدارییەکی کارای هەیە لە کرانەوەی سعودییەدا.

٤- نەوال المتوکل ( Nawal El Moutawakel)- مەغریب
نێردەی مەغریبە، بۆ کۆنگرە و خولی ئۆلۆمپیات. واتە کاری دبلۆماتیکەکەی لەبواری وەرزشدایە لە خولەکانی ئۆلۆمپیاتدا.

٥- مەها عەلی( Maha Ali)- ئوردن
وەزیری بازرگانی. بەوە پێناسە دەکرێت کە رۆڵێکی زۆر زۆر کاریگەر دەبینێت، بۆ ئەوەی کە ژنانی ئوردنی بەشداری کایەی بازرگانی و بازاربکەن.

بەڕێزان لەراستییدا لیستەکە ناوی ژنانێکی دیکەی زۆری تیایە، کە من نەمتوانی هەموویان ناوزەدە بکەم.. بەهیوای سود گەیاندن

ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئامادەکردنی لە میدیای  هۆلەندییەوە:- کەژاڵ نوری

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP