پلانی مەرگی یەكیتی بوو

عبدالله حەساری
22:32 - 2024-07-11

لە وتارەكەی پێشوم باسم كرد پلانێك دژی یەكێتی و كەركوك لە ئارادایە یاخوا هەڵە بم ،بە چاوی خۆتان بینیتان ئەمرۆ پارتی وتوركمان جەماعەتی خەمیس خەنجەر ویستیان ئەمرۆ بكەنە مەرگی یەكێتی كۆتای پێ بێنن ،بەڵام سەركردایەتی یەكێتی زوو ئەم پلانەی ئاشكرا كردو پووچەڵی كردوە ،ئەوەی پارتی ئەیكات شەری براكوژیە بەڵام بە شێوازێكی تر ،واڵلە عەیبە مناڵێكی بەعسیت پێ باشتر بێت لەنەتەوەكەی خۆت  ، كەركوك زۆر  لەوە گەورەترە بەم شێوەیە سزامان ئەدەن ،بەڵام خەیاڵتان خاوە كەركوك كوڕانی تیپی 21 كەركوك و 57 سەرگرمەو قەڵەم بەدەستەكانی داستانی رۆژنامەگەری و نووسەری كوردایەتی لێیە هەموو كات پووچەڵ ئەبێتەوە پلانەكانتان ،پارتی ئەوەنەی موسڵی لاگرنگ بوو كەركوكی پێ هیچ نیە بۆیە داخی دورانی موسڵ بە كەركوكی دەر ئەكات ،بڕۆن خەمی هەولێر بخۆن بۆیە بەشێك لە توركیا چیتان لە كەركوك داوە ،كوتا قسەم سیاسەت بە پیاوی عاقڵ ئەكرێت خوێندنەوەی هەبێت بۆ روداوەكان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە