پێویستە تا زووە ئەو هەمەرو ناقیلەو چەکدارانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو شاری هەولێر لابدرێن و دووربخرێنەوە !

غازى فەیسەڵ سیان
16:12 - 2024-10-03

 

هەمووجیهان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی و خەڵکی کوردستان بەتایبەتتر چاوەڕوانی ئەنجامدان و دووائەنجامی هەڵبژاردنی 20_10 _ 2024ی هەرێمی کوردستان دەکەن ،
لەهەمووجیهان بەگشتی و وڵاتانی پێشکەوتوو چەکدارو هێز بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نەک مەترسیدارە بەڵکو قەدەغەیەو ناکرێ لایەنێک سوپایەک بێنێتە ناو چەقەی پایتەختی هەولێرو لایەنەکانی تریش تەماشاکاربن !
پێویستە هەموو حزبەکان داوای هێزی ( ناوبژیوان ) واتە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی یان پۆلیسی نێو دەوڵەتی بکەن
چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی زۆری بەبەرچاوی هەمووتانەوە هێناوەتە ناوشار !
وە بەبەرچاوی هەمووشتانەوە لە 31 ی ئابی 2024 کە یادی شەهیدەکانمان کردەوە هێزیان هێنایە سەر مەکتەبی سیاسی یەکێتی !
30 ی 9 ی 2024 گرژیەک لەنێوان پاسەوانەکانی کاک شاڵاوو هەندێ چەکداری پارتی درووست بوو
پارتی دیموکراتی کوردستان دەیان هەمەروو دۆشکاو سەدان چەکداری هێنایە ناو حەرەمی مزگەوت !
ئەو هێزانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جیاتی بچن پێش سوپای تورکیای داگیر کەربگرن کە سێیەکی هەرێمیان داگیر کردووە
لەجیاتی بچن داعشەکانی قەرەچوغ دەربکەن !
هاتوون لە دەوری مەکتەب سیاسی و مەڵبەندوو کۆمیتەکانی یەکێتی نمایشی سەربازی دەکەن !!!!
بۆیە پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لە خروقاتە زەقەی پارتی دیموکراتی کوردستان نەک ئاگادار بکرێنەوە بەڵکو هێز بێننە شوێنی هێزەکانی پارتی لەناو شاری هەولێر تا بەشێوازێکی دیموکراسیانە هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجام بدەین و بەجیهان بڵێین ئێمە گەلێکی ئاشتی خوازین .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP