کەرکوکیەکان پاڵپشتی پارێزگارەکەیانن

ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د
10:45 - 2024-12-08

هەمیشە دەسەڵاتداران و هاوڵاتین لەدووبەرەی جیاواز بوونە
هەموو کات دەسەڵاتداران وهاوڵاتیان لەدوو بارودۆخی جیاواز ژیاون
لەدێر زەمانیشەو هاوڵاتیان لەبەرپرسانی حکومی پەست وتوڕەن
بەڵام ئێستا ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوک ئەو بەربەستەی تێکشکاندووە و بەجۆرێک هاوڵاتیان خۆیان بوونەتە پارێزەری پارێزگاری کەرکوک .
ڕێبوار تەها کەلەماوەی ڕابردوو بەرزترین دەسەڵاتی شارێکی وەرگرت کەسەرخان وژێرخانی خاپوورە ،نەهات پایز بکات بەبەهار و شارێکی لێوان لێو لەکێشەی کەڵەکەبووی چەندین ساڵ بە بەهەشت پێشان نەدا بەڵکو زۆر ڕاشکاوانە ڕوویکردە کورد وعەرەب و تورکمان و کەمەنەتەوەکانی بابا گوڕ گوڕ ووتی ئێمە هاتووینەتە سەرشارێکی وێران و ئەرکمان قورسە بەڵام بەپاڵپشتی ئێوە ئەرکە قورسەکان ئاسان دەبێت و دۆخە ئاڵۆزەکانیش تێدەپەڕێنین .
ئەوەی ڕێبوار تەهای پارێزگاری کەرکوک لەبەرپرسانی پێش خۆی جیادەکاتەوە پاڵپشتی فەرمانگەی کەمتەرخەم ناکات و ناشبێتە قەڵا بۆ لێپرسراوی گەندەڵ و کەمتەرخەم بەڵکو لەئێستادا بۆتە مۆتەکەی بەرپرسی بێ باک و کەمتەرخەم بەجۆرێک لەبەردەم هەموو خەڵکی کەرکوک بەئاشکرا دەڵێت ئێوە کەمتەرخەمن و لەخزمەتکردنی هاوڵاتیانی کەرکوک چالاک نین بەڵام دەبێت خۆتان چاکبکەن وشەو ڕۆژ بخەنە سەریەک وبەزووترین کات خزمەتگوزاری بگاتە هاوڵاتیەکی کەرکوکی .
ئێستا هاوڵاتیان بوونەتە پارێزەری ئەم پارێزگارە گەنجە و هەرکەناویشی دێت ڕاستەوخۆ دەڵێن ئازایە وچاونەترسە ، خەمخۆر ودڵسۆزە بۆیە زۆر بەباوەڕەوە داهاتووی شارەکەیان داوەتە دەستی کوڕە ئەمینەکەی خۆیان .

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP