عەون نەک فیرعەون

عیماد ئەحمەد
16:59 - 2024-12-21


شەوی یەڵدایە و لە تەنیشت پەنجەرەی ژووری هۆڵەکەمان دانشتووم ..گوێم لە نمەنمەی باران و موسیقای کەوتنەخوارەوەی گەڵای زەردی درەخت و پەرەی کۆڵی سووری سپی و پەمەیی باخجەی حەوشەکەمانە....  خەیاڵم فری و دایە شەقەی باڵ، جارێک لە خانەقی میرنشینی رۆحم دەنیشێتەوە و جارێکیش لە کۆبانی سەروەری نشتیمانم...!!
 دوو شاری دەستە خۆشک و یەک چارەنووسن، لە بەردەم هەرەشەی جوکرافیای سیاسی و غەدری مێژوون..!!

 من لەگەڵ دانشتوانی ئەم دوو شارە و سەرتاسەری کوردستان شەوی یەڵدا لەیەکتڕ پیرۆز و ئاڵای بەرزی کورستانیش شەکاوەتڕ دەکەین.
نازانم بۆ ئێمەی کورد و هەندێ ملەتی تڕی ناوچەکە بۆ درێژترین شەوی ساڵدا خۆشی و شادی دەکەین ..!؟ 
بەپێجەوانەوە بۆ لە درێژتڕین رۆژی ساڵدا شادی و شایی نایکەین؟!
ئایا ئێمە شەیدای تاریکی شەو و خەوزراندنی عاشقان و خەفەتی هەژاران و بێوەژنانی وڵاتەکەمانین ...؟! یان ئەم حاڵەتە پەیوەستە بە شتێکی ترەوە...!؟
 خەڵکی خواروی عێراق لەبەرئەوەی ئیمامی حوسیەن لایان سەربراوە، بەردەوام حەزیان لە میلۆدی خەم و خەفەت و بەردەوام رەشپۆشن.
ئێمەش لە بەر ئەوەی وڵاتەکەمان لە دێر زەمانەوە داگیرکراوە و لە ژێر ستەم و جەور و چەوسانەوەدا ژیاوین، زیاتڕ حەزمان لە تاریکی و خەم و خەفەتین ..!؟

شەوی یەڵدای ئەم ساڵ جیاوازە و پەیوەستە بە گۆرانکاری بنەرەتی لە سوریادا و گۆرانکاری گەورەتڕیش بەرێوەیە، باڵی چەپی بەعسی سوریا شکاو و رژێمەکەشی روخێندرا، ئەمیش گۆربەگۆر کرا وەکوو بەعسی عیراق، خەڵکی هەردوو وڵات نەجاتیان بوو لە دکتاتۆریەت و شۆفینی و حوکمی شمولی. 
روخاندنی رژێمی بەعسی عیراق سەرەرای بوونی ناسەقامگیری و ناعەدالەتی و بەرفرەوانبوونی فەسادی ئیداری و مالی و سیاسی خۆی لە خۆیدا کۆرانکاریەکی مەزن بوو لە نەخشەی سیاسی ناوچەکەو فرسەتێکیش بوو بۆ چەسپاندنی ئازادی و ئاشتی لە عیراقدا.
 نزیکەی جارەکە سەدەیەکە گۆرانکاری گەورە و سەرەکی لە ناوچەکەی ئێمە رویداوە .

یەکەم ؛ روخاندنی بزوتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان بە بەشداری هێزی دەرەکی و هەمهاهەنگی ناوخۆیی.

دووهەم ؛ روخاندنی رژێمی دکتاتۆری لە عیراقدا بە هەمان شێوە.

سێهەم ؛ رۆخاندنی رژێمی بەعسی سوری بە هێزی ناوخۆ و هەماهەنگی دەرەوە.
ئەمەی سێهەم ئەگەر بە باشی و کۆنکریتی پەیامەکەیان جێبەجێ بکرێت، دەوروبەر سوود مەند دەبێت و گۆرانکاری بنچینەیی لەگەل خۆیدا دەهێنی و پێچەوانەکەشی بەڵاو کارەسات بۆ خۆیان و ناوچەکەش درووست دەکات.

ئەرکی مێژووی سەرکردایەتی سیاسی کوردە لە هەر چوارپارچەی کوردستان ئەم هەلە زێرینە بقۆزنەوە و لە دەستی نەدەن بە تایبەتی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانی رۆژئاوا ئەبێت لەئاست لێپرسراوێتی خۆیدا بێت، خوێن و قوربانی ساڵانی خەباتی کوردایەتی خۆیان  بەفیرۆ نەدات و ئێمەی بەشەکانی تری کوردستانی گەورە پێوستە پشتیوان و هاوکاریان بین لە جیاتی «عون» نەبین بە «فیرعەون»...!!

لای هەموان ئاشکرایە ئەم شۆرشەی خەڵکی سوریا
لە سەرەتای رێگایە و لە زۆر لاوە پەلامار دەدرێت بە شێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ. ئەگەری دووبارەبونەوەی ئەزمونی تالیبانی ئەفعانستان یان عیراقی نوێ هەیە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارەساتە بۆ خەڵکی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە وبۆ ناوچەکەش.
ئاشکرایە لەم سەردەمەدا قورس و ئەگەر نەڵیین مەحاڵە بەدەسهێنانی مافی چارەی خۆنووسین بە بێ پشتیوانی و هاوکاری دەرەوە و قایلبوونی نەتەوەی سەر دەست و دەسەڵاتدارانی نوێ، ڕەنگە باشتڕین و نزیکتڕین نمونەش راپرسی (٢٥/٩/٢٠١٧) هەرێمی کوردستانی خۆمان بوو، کە چۆن زیندە بە چاڵیان کرد و تائێستاش خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی دەدات.  ئەگەرچی ڕەنگە ئەمرۆ بۆ کورد جیاوازتڕە و بارودۆخەکە لە بارتڕە بە مەرجێک ناو ماڵی خۆمان رێکخەینەوە و بە کردار خەڵک ئاشت بکەینەوە و کێشەی موچە و بودجە چارەسەربکەین و بەرژەوەندی گشتی بکەین بە ئامانج نەک بەرژەوەندی حزبی و تاکرەوی، لێرەدا باشترە هەڵوێستمان پابەند بێت بە لۆجێک و حیکمەتی سەردەم و تەرازوی هێز بەجوانی بخوێنینەوە، دوور لە بێباکی و مەغروریەت.چونکە دەبێت بزانین پێکەوە لە دوڕیانی هات و نەهاتین...!!

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP