چل ساڵ لە شەهادەتی مامە ریشە

ستران عەبدولڵا
22:27 - 2025-01-23

چل ساڵ لە شەهادەتی مامە ریشە
چل ساڵ لەشایەتی لە رەوایی مەسەلەی کوردستان و کەرکوک
وێستگەکانی ژیان و خەباتی مامە ریشە
هەمووی پەیام و ئاماژەی ئازادی و ئازایەتی، جوامێری و جوانی و جاویدانییە
مامە ریشە لەو پێشمەرگە دەگمەنانەی باشووری کوردستانە کە لە هەموو بەشەکانی کوردستان ناسراوە و خۆشەویستە . بگرە لە عیراق و بەهۆی نووسراوی هەندێک لە نووسەرانی عەرەبیشەوە لە ئاستی عەرەبیشدا ناسراوە و حورمەتی دەگرن وەک قارەمانێکی دژی ستەمی بەعس و دیکتاتۆری .
حورمەت و خۆشەویستی پێشمەرگایەتی و فەرماندەیی مامە ریشە و خاکەڕایی و میللی رەفتاری ئەم شەهیدە نەبەزە دیوی حزبایەتی و شۆرشی نوێشی تێپەڕاندووە.
وەک پارتیزانێکی خۆشەویستی سەرتاسەری چاوی لێ دەکەن
بەڵام بێگومان بۆ یەکێتییەکان و بۆ قارەمانەکانی شۆرشی نوێ و بۆ کەرکوکییەکانیش مامە ریشە سەروەرییەکی یەکێتیانە و باشوریشە. ئەم خۆشەویستییە فرە رەهەندە هیچیان لەسەر حیسابی ئەوی تریان نییە.چونکە خۆشەویستی وەکو رق نییە ماکی بەریەککەوتن و ناکۆکی بێت .بەڵکو مایەی گشتگیری و پێکەوەییە .
لەبەر ئەم فرە رەهەندییەی خەباتی شەهید مامە ریشەی نەمر .وا دەبینین چڵ ساڵە پەیامی خۆشەویستییەکەی قوڵپئەدا و نوێ دەبێتەوە.
شەهادەتی مام ریشە شایەتییەکی سوورە لەسەر رەوایی بازنەی ئامانجەکانی کەرکوک و کوردستان، یەکێتی و هێزی قارەمانی پێشمەرگە وەک باسکی ئەستوری ئەم ئامانجانە.
چل گوڵی سوور بۆ یادی چل ساڵەی شەهادەتی مامە ریشە و هەڤاڵەکانی.
ستران عەبدوڵلا







كل التفاعلات:
٢٤٢٤


Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP