دیداری دووەم لەسەر زەمینەیەکی پتەو
ستران عەبدوڵڵا
ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی
وەرگێرانی لەعەرەبییەوە: بەشی هەواڵ و سیاسەت
…….
دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
خولی دووەمی دا بە پشتبەستن بەو دەستکەوتانەی لە خولی یەکەم بەدەستی هێنا، بە متمانەیەکی زۆرەوە بەرەو پێشەوە دەڕوات. ئەم دۆخە ئەرێنییە لەگەڵ ئەوەدا دەگونجێت کە خودی دیدارەکە بۆ چوارچێوەی دیموکراسی ناوخۆیی و چالاکیی تەشکیلاتی حیزبی بووەتە دیاردەیەکی حیزبی دیار و لە نێویشیاندا لای حیزبە دامەزراوەکان یان حیزبە سەقامگیرە نوێیەکان کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵداوە.
هەمووان دەزانن کە بزووتنەوەی سیاسی لە بەغدا و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە تایبەتمەندە بە دیاردەی کۆڕ و دیالۆگی جۆراوجۆری نێوان نوخبە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان کە تیایدا بابەتەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە وڵاتدا باس دەکرێن، بەداخەوە بە مجامەلەیەکی زۆر و دیپلۆماسییەکی زیادەڕۆیی داپۆشراوە، و زۆرجار لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی خۆی بەتاڵی دەکاتەوە. دەبینین ئەم دیاردەیە دێتە ناو هەرێمی کوردستانیشەوە، جا لە زانکۆکانەوە بێت، یان لە رێی ناوەندەکانی توێژینەوەوە، یان لە دامەزراوە فکریە جۆراوجۆرەکانەوە.
ئەوەی لەم دیاردەیە جێی سەرنجە، ئاڵوگۆڕی بەشداریی نێوان نوخبە جیاوازەکانی نێوان کوردستان و بەغدایە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەناسەیەکی ئەرێنییە لە کەشوهەوای خنکێنەری ناوچەکەمان و لە پەستانی پەیوەندییە لەرزۆکەکانی نێوان ئەو دوو لایەنی هەرێم و بەغدا . بەڵام ئه وه ی لەو واقیعه پۆزیتیڤه دا ئاماده نییه ، ڕۆڵی حیزبی و فایلی ژیانی حیزبییه که بنەمای هه موو پرۆسەیه کی دیموکراسی چالاک و بەرهەمداره .
دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی لە خۆیدا دیاردەیەکی ناوازە و سەرنجڕاکێش پێکدەهێنێت، چونکە نوخبەی حیزبی و کادیرە دێرینەکانی خەبات، بە نازناوە جۆراوجۆرەکانیانەوە، بەشداری لە گفتوگۆیەکی گەرم و قووڵدا دەکەن کە تێیدا بەدەستهێنانی ئەزموون و حەماسەتی گەنجانە تێکەڵ بە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگ و سەختییانە دەبن کە لە ئەنجامی ڕەقبوونی ناو خوێنبەرەکانی ڕێکخستن و شلبوونەوەی لە چەرخی حیزبدا دێنە ئاراوە. ئەو دامەزراوانەی کە بەدەست بیرۆکراسی و ڕۆتینی بێسوودەوە دەناڵێنن.
لە کۆنفڕانسە ناوخۆییەکانی دیداردا پێویستە کادیر و نوخبەی حزبی کە لە چالاکیی رێکخستنەکاندا کاردەکەن، پێشنیار و دیدگاکانی خۆیان بخەنەڕوو، تەنانەت پێویستە ڕەخنە لە دیاردە نەرێنییەکان بگرن و نیگەرانییەکانی خۆیان سەبارەت بە ئەدای حزب و تیمەکەی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا لەسەر ئاستی حکومەتی خۆجێی و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەرببڕن. بەم چالاکییە چۆنایەتییە، دۆخی داخراوی ژیانی حیزبایەتی تێدەپەڕێنێت و دەچێتە ناو کایەی گشتی چالاکیی سیاسییەوە.
خولی دووەمی دیداری یەکێتی بە تۆکمەیی لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەکانی دیداری یەکەم دامەزراوە. کاتێک دیدگا و سیاسەتەکانی دیداری یەکەم بناغەی تۆکمەی ئاراستەی حزبی بەهێز و متمانەبەخۆبوون بەرەو ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی حزبی کەمێک پێش دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق پێکهێنا. تەنانەت پەسەندکردنی سیاسەتە گشتییە پێشنیار کراوەکان بۆ بوارە جیاوازەکان لە یەکەم دیداردا وەک بەشێک لە سیاسەتی نوێی یەکێتی لە پێنجەمین کۆنگرەدا . ئێستا سیستەمێکی دیدگا و پاکێجێک سیاسەتە کە سەرکردایەتی نوێی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگوێرەی دەرفەت و تواناکانی بەردەست پەیڕەوی لێدەکات.
چاودێرى سیاسی کورد و عێراقى کاریگەرییەکانى ئه م سیاسەته دەبینن که له خواستەکانى جەماوەری بنکه فراوانى یه کێتییەوه سەرچاوە ده گرێت، له ساتەهەستیارەکانى وەک هەڵبژاردنەکانى ئه م دواییه ى په ڕله مانى کوردستان، که ده نگەکانمان دوو هێند بووه و گوتاری سیاسی لیستى هه ڵبژاردنمان بەبانگەوازى رەوای ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و گەڕانەوەى هاوسەنگى بۆ پرۆسەى دیموکراتى له کوردستان درەوشایەوە.
بەم مانایە و دوای ئەم دەستنیشانکردنە خاکەڕایە، دیداری یەکێتی کە لە دوایین کۆنگرەی حزبیدا شەرعیەتی حزبی بەدەستهێنا وەک چالاکیەکی رەسمی کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا جێگیر کرا، وێستگەیەکی دیار و گەشەیەکی چۆنایەتییە بۆ داواکاری دیموکراتیزەکردنی حزب و نوێکردنەوەی ڕێکخراوەکان و داڕشتنەوەی دامەزراوەکانی بە شێوەیەک کە ئەگەری کاریگەریی سیستەمی دیموکراسی لە کوردستاندا وەک لە عێراقدا زیاد بکات. چونکە لایەنە گەورەکان ئەزمون کەڵەکە دەکەن و ئاسۆی دیالۆگی بنیاتنەر لە هاوسەنگی ئەزمونی پراکتیکیەوە فراوانتر دەکەن، بەمەش پرۆسەی سیاسی دەوڵەمەندتر دەکەن و ئاستی پیشەییبوون تێیدا بەرز دەکەنەوە.
بەم شێوەیە دەستکەوتە کەڵەکەبووەکانی دیداری یەکێتی کە ئێستا لە ژێر دروشمی (بە دیدگای نوێ: هێز و پێشڤەچوون و خزمەتگوزاری) بەڕێوەدەچێت، گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەبێت لە ژیانی حزبیدا کە هەوڵدەدات هاوسەنگ بێت لەگەڵ دامودەزگاکانی دەسەڵات و حزبە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP