زۆرێک پێیان وابوو گۆڕینی پارێزگار کاریگەری لەسەر باروڕۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک نابێت ، بەڵام کوڕە گەنجێکی حیزبەکەی مام جەلال هەموو هاوکێشەکانی پێچەوانە کردەوە ئێستا نەیاران بەدەستی ئەم پارێزگارەوە دۆش داماون .
بەرلەهاتنی ڕێبوار تەها کەرکوک لەگوندێکی وێرانە دەچوو ،زبڵ وخۆڵ وخاشاک شاری تەنیبوو ، ڕێگاوبانەکان چاڵ و داڕوخاوبوون ، باخچەکانیش ووشک و زەردهەڵگڕاوبوون ، بارودۆخی سەرمایەدارنیش بەجۆرێکبوو ئەوەی هەڵدەستا سەرانەی لێ دەستەندن ، باری کۆمەڵایەتی شاریش هەرباس ناکرێت و هەرکەس و هەر پێکهاتە و لایەنێک خۆی بۆخۆی پاشا و کوێخا بوو .
بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها وەکو پارێزگاری کەرکوک دۆخەکە گۆڕا زبڵ و خۆڵ و خاشاک لەشەقامەکان لابران و کەرکوک بەرەو پاک و خاوێنی هەنگاوی نا ، ڕێگاوبانەکان چاکرانەوە وپڕۆژەکانی پرد وئەندەر پاس و فراوانکردنی ڕێگاکان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە ، باخچە وپارکەکانیش نۆژەنکراونەتەوە و سەوز هەڵگراون ، سەرمایەدارانیش پەیتا پەیتا خۆیان دێنە پێشەوە دەیانەوێت لە شۆڕشی خزمەتگوزاری شار بەشداربن ، لەڕووی سیاسیشەوە پارت و لایەنەکان دووبارە بارەگاکانی خۆیان لەکەرکوک کردۆتەوە و کارو چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن ،لەبواری کۆمەڵایەتیش هیچ کاتێک لەمێژووی ئەمشارە پێکهاتەکان هێندەی ئێستا ڕێک وتەبا نەبوونە و پێکەوە ژیان لەم شارە بەسەردەبن .
ئەوەی کەباسکرا لەماوەی کورتی حوکمداری ڕێبوار تەهای ئەندازیاری ئاوەدانی و پێکەوەژیان لەشاری کەرکوک دەستەبەربووە .
ئەزهەر سەمەد /کەرکوک
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP