چ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌بێته یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر ؟!
هه‌چ كاتێك مێژووی هه‌ر ووڵاتێك ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینیت سه‌ركرده‌یه‌كیان هه‌یه هه‌موان بێ جیاوازی خۆشیان ده‌وێت بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌م سه‌ركرده‌یه ئاینی چی بووه بیر و باوه‌ڕی چی بوو بۆچوونی له‌سه‌ر پرسه‌كانی چی بووه ، چوونكه توانیوێتی هه‌موان له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه به‌جۆرێك له‌كاتی ته‌نگانه و كێشه‌كاندا هه‌موان چوونه‌ته‌وه بۆ سێبه‌ری ئه‌ویش به‌حه‌كیمی و دانایی خۆی كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر كردوون بۆنموونه غاندی له‌هیندستان ، ماندێلا له‌ئه‌فریقا ، مام جه‌لال له‌كوردستان .
به‌ڵام ئێستا له‌م كوردستانه كه پڕاو پڕه له‌كێشه و نه‌هامه‌تی و گرژی و ئاڵۆزی كێ هه‌یه كه‌هه‌موان رووی تێبكه‌ن ؟ كێ هه‌یه بێ جیاوازی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان له‌ژێر چه‌تری خۆی كۆبكاته‌وه ؟ كێ هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی پارت و گروپه‌كه‌ی خۆی وه‌لانێت و بڵێت وه‌رن من كێشه و قه‌یرانه‌كانتان بۆ چاره‌سه‌رده‌كه‌م ؟
ده‌بێت سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی كورد بزانن ته‌مه‌ن دیاری كراوه بێ سنور نیه ، رۆژێك دێت ئه‌وانیش ده‌چنه ژێر گڵ بۆیه ده‌بێت خه‌می دوای گڵیان بێت ناویان چۆن له‌بیر و هزری ئێمه‌ی كورد ده‌مێننه‌وه ، ده‌بێت سیاسیه‌كانی كورد بزانن مردن تیرێكه و له‌كه‌وان ده‌رچووه به‌ره‌و روویان دێت ئه‌ی كه‌واته بۆ ژینی ئه‌به‌دی هه‌ڵنابژێن ژینێك هاوشێوه‌ی قازی محمد و شێخ مه‌حمود و مام جه‌لال له‌بیرمان بمێننه‌وه بۆچی به‌جۆرێك ژیان ناكه‌ن كه‌مردن و له‌كاتی هاتنی كێشه‌یه‌ك بڵێن خۆزگه ئه‌ومان له‌گه‌ڵ ده‌بوو كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كردین نه‌وه‌ك له‌ژیان بن و كێشه و قه‌یران و گرژی و ئاڵۆزی گه‌یشتبێته لووتكه و كه‌سێك نه‌بێت چاره‌سه‌ری بكات ، ئاخۆ ده‌بێت سه‌ركرده‌یه‌ك بیر نه‌كاته‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌موان بگه‌یه‌نێت به‌یه‌ك و ببێته یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ر !!! ئه‌رێ ئه‌بێت سه‌ركرده‌ی وامان هه‌بێت ؟؟؟
ئه‌زهه‌ر سه‌مه‌د /كه‌ركوك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP