پرسی سەرۆککۆمار، بەتەوافوقی کوردستانی، یان دیموکراسی عیراقی

بێ نوسەر
13:47 - 2022-10-11

سەروتاری PUKMEDIA

ئەگەر تەوافوقی كوردستانی نەیتوانی مەسەلەی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكاتەوە با دیموكراسی عیراقی قسەی خۆی بكات. ئەگەر تەوافوقی كوردستانی نەیتوانی ئەم دۆسێیە چارە بكات، دەتوانێت لە دوسێی تری چارەسەری كێشەكانی كوردستاندا دەوری خۆی بگێرێت. با گفتوگۆی یەكێتی و پارتی لەسەر كەیسەی هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان، چارەسەركردنی كێشە و گوزەرانی خەڵك بەرەوام بێت. تەوافوق و تەبایی لە كوردستان لەباریدایە زۆر كێشە چارەسە بكات. قەیچێكا لە وێستگەیەك نەتوانێ ئەركی خۆی جێبەجێ بكات، بۆچی لە وێستگەی تردا نەتوانێت. ڕاستێكەی دەتوانێت وا بكات.
ئەگەر تەوافوق لە كەیسی سەركۆماری تووشی بنبەست هات. با دیموكراسیی لەناو هۆڵی پەرلەمانی عیراق قسەی خۆی بكات. با سیناریۆی 2018 دووبارە بێتەوە. سیناریۆی 2018 عەیبی چییە؟ بە دیموكراسی و دەنگی حەڵاڵی نوێنەرانی عیراق سەر كۆماری داهاتووی عیراق یەكلایی ببێتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP