پۆستی سەرۆک کۆمار

بێ نوسەر
20:42 - 2022-10-13

پۆستی سەرۆک کۆمار
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

ساڵی 2014ش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دوو کاندید لەهۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداربوو، دواجار دەنگدان، بەڕێز فوئاد مەعسومی سەرخست بۆ پۆستەکە. بۆیە ئەمڕۆش پرۆسەکە دیموکراسییە و ئاساییە دوو کاندیدی یەکێتی تموحیان لەو پۆستەدا هەبووە بۆ خزمەتکردنی کورد و یەکێتی.

پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەگەرچی دڵخۆشە بە سەرکەوتنی بەڕێز (د.لەتیف ڕەشید)، بەڵام دڵخۆشییەکەی بۆ ئەوە نییە واوێنای پۆستەکە بکات دەتوانێت بەویستی خۆی ئاراستەی بکات، نەخێر، بەڵکو ڕاستی دڵخۆشبوونەکەی ئەوەیە کە د.بەرهەم ساڵح جارێکی دیکە چانسی وەرگرتنەوەی پۆستەکەی نەبوو. پارتی باش لەوە تێدەگات د.لەتیف ڕەشید هاوسەری (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)ە و یەکێکە لە ژنە ئاسنینەکان لەبەرامبەر سیاسەتە هەڵەکانی پارتیدا.

ئەگەر پارتی دڵخۆش بێت بە سەرکەوتنی د.لەتیف ڕەشید، ئەوا هەرگیز دڵخۆش نییە بە خانمی یەکەمی عێراق کە بەزمانی زۆرینەی یەکێتییەکان پێی دەڵێن (دادە شاناز) و کچی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی ڕەحمەتییە. پارتی هەرکاتێک ئازاری باوکی منداڵەکانی د.لەتیف ڕەشیدی بیرچووەوە، ئەوکات دەتوانێت بەدڵ پیرۆزبایی لە خاتوو شاناز ئیبراهیمیش بکات وەک خانمی یەکەم.

دواجار، ئەمە پرۆسەی دیموکراسییە، یەکێتی دوو کاندیدی پارتی ئاوت کردووە و بۆ هەمیشە کاندیدێکیانی لەمافی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بێبەش کرد، یەکێتی ئەوەندە ئازاری پارتیدا لەپۆستی سەرۆککۆماردا، سەدان کاندیدی هاوبەش و نیشتمانی و ...هتدیش، ئاسوودەی ناکات

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP