لە شاخەوان عه‌بدوڵلا دەپرسین؟؟

شێخ سەروەر بەرزنجی
20:10 - 2022-12-29

ئەمڕۆ شاخەوان عبدالله ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،ھێرشێکی زۆر ناڕەواو دوور لە ھەموو ئیتیکێکی سیاسی کردۆتە سەر سەتەلایتی گەلی کوردستان

ئەوەی بۆتە مایەی سەرەنج دووسێ خاڵە: 

یەکەمیان ئاماژەی بەوە کردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق چیرۆکی گێڕاوەتەوە بۆی لەبارەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ؟لێرە دەپرسین ئەو نھێنیە گەورەیە چیە کە ئەگەر شاخەوان عبداللە باسی بکە ھاونیشتمانیانی ھەرێم توشی شۆک دەبن؟دیارە دووبارە ناو ھێنانەوەی باشماخ لەدرێژەی ئەو ھێرشانەیە کە ماوەیەکی زۆرە بۆ درێژە دان بە ئابڵوقەدانی سلێمانی پەیڕەو دەکرێت و لەڕێگەی باس کردنی کۆمەڵێک شتەوە دەیانەوێت خەڵکی ھەرێم و پارێزگاکە چەواشە بکەن و درێژە بە سیاسەتی ئابڵوقەدانی سلێمانی بێنن! ھەموو خەڵکی عێراق و ھەرێم بەسەرۆک وەزیرانی ئێستاشەوە دەزانن داھاتی مەرزی ابراھیم خەلیل ھەزاران ھێندەی باشماخ و سنوورەکانی ترە،شاخەوان عبداللە بۆیە ناوی سەرۆک وەزیرانی ھێناوە تا لەو ڕێگەیەوە ھەوڵی تێکدانی پەیوەندی نێوان یەکێتی و سەرۆک وەزیران بدەن،کە ئێستا پەیوەندیی نێوان یەکێتی و سەرۆک وەزیران لە ئاستێکی باشدایەو یەکێتی دەیەوێت لەڕێگەی ئەم پەیوەندیەوە گرفتەکانی ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکات.

دووەم،شاخەوان عبداللە دەڵێت میدیای یەکێتی بەپارەی مەلھاو مەشرووب بەڕێوە دەچن! 
دیارە ئەم دەستەواژەیەش دوورە لە ئادابی کەسێک کەلەو پێگە سیاسیەدا بێت، بەڵام وەک ھەمیشە ھاوشێوەکانی  شاخەوان عبداللە دۆو دۆشاو تێکەڵ دەکەن،
بەکار ھێنانی ئەو دەستەواژەیە بۆ لێدانە لە ھەوڵەکانی سەرۆک بافڵ کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ھەموو ئەو جێگایانەی داخست کە ببونە مایەی نیگەرانی دانیشتوانی شاری سلێمانی و تەواوی خەڵکی ھەرێم پێزانینی گەورەیان ھەبوو بۆ ئەم کارە،
ئێمەو خەڵکی تریش دەپرسین میدیاکانی حیزبەکەی شاخەوان بەچ جۆرە پارەیەک بەڕێوە دەچن؟ کەپارەیەکی خەیاڵی بۆ میدیاکانیان دابین دەکرێت؟سەرچاوەی ئەو پارە کوێیە؟دیارە میدیاکانی ئەوان بەپارەی دەستکەنەی نۆک  بەڕێوە دەچێت؟

سێیەم،باسی ئەوە دەکات لەپای چەن پڕۆژەیەک یەکێتی دەیان تیرۆرستی ئازاد کردووە؟!لای ھەموو خەڵکی کوردستان ڕوونە یەکێتی چ قوربانیەکی گەورەی داوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و لەو پێناوەش سەدان پێشمەرگەو فەرماندەی قارەمانی لەدەست داوە،ئێستاش یەکێتی ڕۆڵی زۆر گەورەی ھەیە لەپاراستنی کەرکووکیەکان لە مەترسیەکانی تیرۆر،فرۆشتنی خاک و کردنە قوربانی خەڵک ئیشی یەکێتی نیە،ئەو خیانەتەی شاخەوان عبداللە باسی دەکات بەرھەمی کەللەڕەقی سیاسیەکانی حیزبەکەی شاخەوان عبداللە بوو کە گوێیان لەکەس نەگرت و یارییان بە خاکی کوردستانەوە کردو وایان کرد کەرکووک بگاتە ئەم دۆخەی ئێستا،دوای کەللەڕەقی و کارەکەشیان بەپەلە ڕوویان کردەوە بەغداو ئامادەی ھەموو تەنازولێک بوون،

دوواین خاڵ کە زۆر کۆمیدیە باسی ئەوە دەکات کە ناھێڵن پارێزگاری کەرکووک بێتە ھەولێر!بەڵام دڵنیابن ڕۆژێک دێت دەست دەخەنە ناو دەستی و ھەر وەک چۆن قەراربوو قەت بەعس نەیەتەوە خاکی ھەرێم بەڵام بەکۆمەڵێ دەبابەوە گەڕانتانەوە ھەولێری پایتەخت،،،

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە