وەک کادرێکی پێشکەوتووی یەکێتی دەمەوێت ئەو راستیە بزانیت کە ئەوەی هەمیشە حەز بە دولەت بوونی ئەم هەرێمی کوردستانە دەکات کە بەخوێنی هەزاران شەهیدو بەسیاسەتی حەکیمانەی ئەوکاتەی جەنابی مام بەرهەم هاتووە، ئەوە بەشێکن لەئێوە کەقەد نەتان ویستوە وناتانەوێت ئەم هەرێمە لەسەرپێی خۆی بوەستێت، ئەزانن بۆ؟ چونکە ئەو نەریتە وەرەسەی حیزبیتانە و بۆتان ماوەتەوە کە هەمیشە حەز بە جاشایەتی و ئاشایەتی دەکەن، بۆ منداڵێکی دەمڕوتی وەک تۆ ئەوە باشە کەپێت بڵێم؛ ئەوە بەشێکە لە سیاسەتی ئاشایەتی ئێوە، رەنگە باش تێنەگەیت، مەبەستم لە (ئاش) ئاش بەتاڵە مێژوویەکەتانە، ئێستا باش تێگەیشتی؟.
لەم ساڵانی دوایی و لەسەروەختی ڕیفراندۆمدا، بۆماوەی زیاتر لەشەش مانگ فرۆکەخانەکانی سلێمانی وهەولێر بەرووی گەشتیاراندا داخرا، حکومەتی عیراق دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئامادەبوون بەبێ هەولێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکەنەوە، بەڵام قوباد تاڵەبانی ئەوکات وەک جێگری سەرۆکی حکومەت لەکابینەی هەشت-دا ڕەتیکردوە، وتی؛ فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ ئێمە هیچ فەرقی نیە، یان هەردووکیان پێکەوە دەکرێنەوە یاخود هیچ کامیان بەجیا قبوڵ ناکەین بکرێتەوە.
بۆیە هەمیشە یەکێتی ئاوا سەیری هەرێمی کوردستانی کردوەو هیچ شارێکی بەتەنها بەشاری خۆی نەزانیوە وەک مام جەلال وتەنی یا کەرکوک و خانەقین یا تاماوین دەجەنگین
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP