كەركوك لەئەجێندای حیزبەكوردستانیەكانی تر

شێرزاد سەمەد
22:46 - 2021-04-04

كەركوك لەئەجێندای حیزبەكوردستانیەكانی تر
✍️شێرزاد سەمەد
كەركوك گرێ كوێرەیەكە لەباشوری كوردستان چەندین ساڵە لەھەموولایەكەوە سەرەداوەكانی ڕائەكێشرێ و بووە بەگرێیەكی ئاڵۆز 

لەباكورەو تورك لەڕۆژھەڵاتەوە ئێران لەڕۆژئاواوە سوریاو لەباشوریشەوە عیراق 
بەداخەوە لەناوخۆی خۆمان لەھەموویان خراپتر بەئەنقەست بێ یان بەقەست بووینەبەبەشێك لەئەجندای داگیركەران دژ بەكەركوك

كەركوك ھاوكێشەیەكی قورسترە لەوەی واوێنابكرێ كە تەنھا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرپرسە لەودۆخەی ئێستا.... 
یان تەنھا یەكێتی ئەتوانێ ھاوكێشەكان بگۆڕێ وگرێ كوێرەكان بكاتەوە
 
بۆیە ھەقە ھەمووان لەوە تێبگەن ئەوانەی ڕەخنەی تووند لەئەدائی یەكێتی ئەگرن لەمەسەلەی كەركوك خۆیان ئەجندایان چیە وچیان بۆئەم شارە كردووە وچیان لەھەگبەدایە؟!

جگە لە ھەڵڵای ئیعلامی لەسەر باش وخراپ  تەنھا مێش ئەكەن بەگامێش وھیچی تر!

ئەپرسم
ئایادۆخی نەخوازراوی ئێستاھەربۆئەندام ودۆست ولایەگری یەكێتی یە؟

ئایامەسەلەی كەركوك تەنھا پەیوەستە بەوەی 
چەند دەنگدەرت ھەیە وچەند كورسی پەرلەمانی ئەبەیتەوە؟
ئایا ئەم ناوچەیە تەنھا مەسەلەی نەوت ودەسەڵات وداھاتە؟
ئایا ١٤ ساڵ دەسەڵاتی كورد لەكەركوك كەففتی ففتی بوو... 
كورد كام كێشەی یاسایی ودەستووری  چارەسەركرد تائەمڕۆ  كێشەی یاسایی ودەستووری وشەرعیەتی دەسەڵات بكەنە بیانوو!؟
ھەقەھەموو كوردستانیان بپرسین بۆ تەنھا بودجەی ھەرێم كێشەی سەرەكی ح ھ  كوردستانە؟
 
ئایا ناوچەدابڕێنراوەكان وكێشەی زەویوزاری جوتیاران وتەعریبی بەردەوام وئەجندای تورك لەكەركوك وتەشەیوع ودەسەڵاتی سەربازی وبەسەربازگەكردنی كەركوك ولادێكانی ودەسەڵاتی ناشەرعی وبەوەكالەت كەی ئەبێتە ئەجندای گفتوگۆیەكی چڕو پڕ و وەفدێكی تری بۆتەرخان ئەكرێ؟
كەی ماكینەی ئیعلامی كەناڵە ڕوخێنەرەكانیان لەسەرتاك بەتاكی كەركوكیەكان ڕائەگرن؟

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP