کۆنگرەی یەکێتیی بۆ ئێستا ؟؟؟
ھێرش قەشانی
بەستنی کۆنگرە، بۆ دووبارە نوێبوونەوەی کارو چالاکی ڕێکخراوو حزبە، لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی 1992 یەکەم کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتەواوی دەنگی هەڤاڵانی بەشداربووی کۆنگرە هەڵبژێردرا، کۆنگرەی دوو و سێ و چوار هەرچەند لەوادەی خۆیدا دوادەکەوت، ئەویش بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەوسای ناوچەکە، بەڵام کۆنگرەی پێنجەم بەهۆی ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن، کە ئەوانیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقن، زیاتر لە دوومانگ پێش وادەی خۆی بڕیاری بەستنی درا.
ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەم بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هەڤاڵانی یەکێتیە، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کۆنگرەوە زیاتر خۆی ڕێکبخاتەوە و خزمەتی هەڤاڵان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و کوچە بە کوچەی ئەم نیشتمانە بکات.
لێرەدا دەمەوێت بڵێم کۆنگرەی پێنجەم کە بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە ببەسترێت، تەنهاو تەنها بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و کوردستانە، بۆیە دەبێت پشتیوانی لێبکرێت، بۆئەوەی حزبەکەی مام زیاتر خۆی نوێ بکاتەوە و لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆی بگونجێنێت و کەسی بەتوانا و گەنج بێنێتە ناو پڕۆسە سیاسیە نوێکە تا زیاتر و زیاتر خزمەت بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP