‎یەکێتیــەکی یـــــەکـگرتوو تر

بنار محمد
16:58 - 2023-10-02

‎یەکێتیــەکی یـــــەکـگرتوو تر
‎ بـۆ کوردستانێـکی ســــەرکەوتــوتر


‎کۆنگرەی پێنجی یەکێتی کۆتاییهات، لەگەڵیشیدا پیلانی ناحەزان بۆ لێکترازانی یەکێتی، خۆی ئاوێتەی گۆڕ کرد، ئەمە بۆ یەکێتییەکان مژدە و ئیلهامە بۆ برەودان بە پرۆژەی کوردستانیی سەرۆک مام جەلال.
‎یەکێتی هەردەم حزبی هەڵسانەوە و گەشانەوە بووە، ئاخر خۆ دەبێ ئەو حزبەی لە گەلەوە بۆ گەل بوو، هەمیشە نوێببێتەوە و بەرەو لوتکە هەنگاوبنێت.
‎سەیر نیە هیچ، یەکێتی لەسەر شاڕێی هیوای خەڵک هەنگاوبنێ، بۆ ئاوەدانی سەرمەشق و بۆ بەرگریکردن لە کوردستان تەنها هێزی پشت پێ بەستوو بێ، بەردەبازی نەتەوەیەکی لەخاچدراوبێ.
‎مێژووی یەکێتی، هەروا فڕینی تەوارەکانێتی بەرەو لوتکە، سەرشاخ گرتنە لە دوژمن و رۆیشتنە لەسەر راستەڕێی خەباتی کوردانە، ئیتر هەروا کاروانەکەش بەردەوامیی دەبێ.
‎هێزی یەکێتی چاوگەکەی گەلە، گەلی نەبەزێنراو و خاوەن ئیرادە، چونکە یەکێتی بۆ گەل بوە، بۆیە هەر بۆ گەلیش تێدەکۆشێ.
‎پێنج تەنها ژمارەیە و کاروانیش دوور لەسەررێی گەلێکی جینۆسایدکراو، هەر مێژووە یەکێتی دەیژمێرێ و دەستکەوت بۆ هەموومان کۆدەکاتەوە.
‎یەکێتی بازوی پێشمەرگە و وزەی گەنج و ئەزمونی شۆڕەسوارەکانێتی، شاڕێی خەباتی ژن و سەرکەوتنە بەرەو لوتکە، کاروانی سەوزی کوردایەتیە، نەبەزینە لەو کاتانەی زۆرێک بێ هیوا دەبن.
‎کاروانی سەوز هەر بەرەو لوتکە دەڕوا، رۆژ و مانگ و ساڵ و ژمارە ناناسێ، غەدرە نەبیتە رێبواری ئەو کاروانەی پێشتر مام و ئێستاش سەرۆک بافڵ سەرقافڵەیەتی.
‎یەکێتی شانازیی خەباتی سەدەی بێ دەوڵەتیی کوردە، داهێنەر و سەرمەشقە، هیوا و پەیژەی سەرکەوتنە، پوچەڵکەرەوەی خەونی ناحەزانێتی، هەوری بارانی رەحمەتە.
‎نە سەفین لە بن دێ و نە یەکێتی، یەکەمیان کردەی خوای خوڵقێنەر و دوەمیشیان هەر بۆ خزمەتی مرۆی خوا دروستکراون، مادام نیەتی خزمەتی خەڵکە، ئیتر مەعلومە هەر دەگەینە لوتکە.
‎لەم کوردستانە، هیچ هێزێک نیە وەکو یەکێتی بۆ خەڵک خوڵقابێت، مێژوو سەلماندویەتی، خەڵکەکەش دەیپارێزن، بۆیە کاروانەکە هەر دەڕوا و مەشخەڵەکەش هەر دەگەشێتەوە.
‎کۆنگرە سەلماندی یەکێتی هەر سەرمەشقە و بۆ ئاسۆ دەڕوانێ، زوو یان درەنگ دەگاتە جێ..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP