سلێمانی پایتەختی كتێب

لەتيف نێروەیی
16:27 - 2023-11-22

شارێك هەر بە پایتەختی لەدایكبووە، بزووتنەوەی رۆشنگەری و خەسڵەتی ژیاریی و بزاوتی زمان و ئەدەب، لە مەحوی و نالی و سالمەوە، بۆ پیرەمێرد و گۆران، بۆ بزووتنەوەی روانگە و نوێكردنەوەی جەستەی ئەدەب، تەنانەت لە قۆناغی شۆڕش و خەباتی چەكداریش هەر یەكەمی فەرهەنگ بووە، هەر مێژوو پێمان دەڵێت: سلێمانی لەهەموو شتەكان یەكەم بووە، یەكەمین چاپخانە و یەكەمین رۆژنامە و یەكەمین گۆڤار و هەموو یەكەمەكانی تری بەخشین بۆ كەلتوور و فەرهەنگ.
وا ئەمڕۆش شاری سلێمانی باوەش بۆ پێنج ملیۆن ناونیشانی كتێب دەكاتەوە، زیاتر لە (200) ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە لە (20) وڵاتی جیهانەوە رووی فەرهەنگیان كردۆتە پایتەختی كتێب و بەرهەمەكانی خۆیان لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەخەنەڕوو، ئیدی ئەوە دەسەلمێت كە دوو سەدە و نیوە سلێمانی و پەیڤ لێك دانەبڕاون و هەر بەیەكەوە ماونەتەوە.
لەپاڵ تێكۆشان و قوربانیدان و خەباتی رزگاری و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان، لە خەباتی رۆشنبیری و ئەدەبی و داهێنان سلێمانی هەر پێشەنگ بووە، لەو مێژووەشدا زۆر ناوی گەورە و ئەستێرەی پرشنگدار لە سلێمانی شارێك هەر بە پایتەختی لەدایكبووە، بزووتنەوەی رۆشنگەری و خەسڵەتی ژیاریی و بزاوتی زمان و ئەدەب، لە مەحوی و نالی و سالمەوە، بۆ پیرەمێرد و گۆران، بۆ بزووتنەوەی روانگە و نوێكردنەوەی جەستەی ئەدەب، تەنانەت لە قۆناغی شۆڕش و خەباتی چەكداریش هەر یەكەمی فەرهەنگ بووە، هەر مێژوو پێمان دەڵێت: سلێمانی لەهەموو شتەكان یەكەم بووە، یەكەمین چاپخانە و یەكەمین رۆژنامە و یەكەمین گۆڤار و هەموو یەكەمەكانی تری بەخشین بۆ كەلتوور و فەرهەنگ.
وا ئەمڕۆش شاری سلێمانی باوەش بۆ پێنج ملیۆن ناونیشانی كتێب دەكاتەوە، زیاتر لە (200) ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە لە (20) وڵاتی جیهانەوە رووی فەرهەنگیان كردۆتە پایتەختی كتێب و بەرهەمەكانی خۆیان لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەخەنەڕوو، ئیدی ئەوە دەسەلمێت كە دوو سەدە و نیوە سلێمانی و پەیڤ لێك دانەبڕاون و هەر بەیەكەوە ماونەتەوە.
لەپاڵ تێكۆشان و قوربانیدان و خەباتی رزگاری و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان، لە خەباتی رۆشنبیری و ئەدەبی و داهێنان سلێمانی هەر پێشەنگ بووە، لەو مێژووەشدا زۆر ناوی گەورە و ئەستێرەی پرشنگدار لە سلێمانی 

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP