دەنگدانی ئەمجارە بۆ چارەنوسسازە؟

سەعد مەلا عەلی
19:13 - 2023-12-16




زۆرجار گوێمان لەوەدبێت، هەڵبژاردنەکان بەر لەڕۆژی دەنگدان یەکلایی بونەتەوە، گرنگی ئەوتۆی نییەو پێوستی بەهەڵا نەماوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت و وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی و عەرەبی لە نزیکەوەو بەچڕی هاتونەتە سەر خەت و هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی لیستە عەرەبی و تورکمانیەکانی کەرکوک دەستپێکردوە، پێویستی بە راچەڵەکاندن هەیەو هیمەت و بازوی کەرکوکیەکانی دەوێت.

لەمانگی ئاداری رابردودا، رێککەوتنکرا لەسەر یاسایەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی کەرکوک، تاوەکو ئەمجارە وەک هەڵبژاردنەکانی پێشو دوانەخرێت، کە تا رادەیەک یاسایەکی خەتەرناکە بۆ کوردو پێویستە ٥٠+١ی کورسیەکان بەدەست بهێنن، ئەمەش تەنها بەوە دەکرێت کە رۆژی دەنگدان ١٢/١٨ کەس لەماڵەوە نەمێنێت و هەموان بچین بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان. 

بەپێی یاساکە، لەکۆی ١٦ کورسیەکەی کەرکوک، پێویستە لەسەر ئەو هاوپەیمانیەی پارێزگار دەستنیشان دەکات، لانی کەم ٩ کورسی بەدەست بهێنێت، واته نیوەی دەنگەکان و کۆی ٦.٢٥٪ دەنگەکانی کەرکوک، ئەم رێژەیەش ئاسان نییەو پێوستی بە قۆڵ هەڵماڵینی کوردانی کەرکوک هەیە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP