بە شانازیەوە ئیمڕۆ یادی ۲٤۰ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەكەینەوە كەلەمێژووی کورد وکوردستان و لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواریدا، شوێنێکی گەورەو پێشەنگ وجاویدانی هەیە،شاری سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەکەمانە
وێرای پیرۆزباییمان لەگشت خەڵكی شار ،بە ئەركی لێنەبڕاوی خۆمانی دەزانین لەبەرامبەر ئەو متمانە بەردەوامەی كە سلێمانی بە حزبەكەی خۆیان ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە و بە تایبەتی لەخولی ئەمجارەی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دووپاتیان کردەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر و زیاتری جوانتركردنی سلێمانی پێشكەشی بكەین
هەمیشە سەوز وئاوەدان بێت سلێمانی ، هەمیشە گەشاوە بێت سلێمانی شارە حەیاتەکە
مەكتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP