مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو رۆژەكانی پڕن لەتۆماری سەربەرزی و گیانبازی ، كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەرکردە (خاڵە شیهاب و جەعفەرعەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب ) بوون، كە لەرۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1976دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودا بە دروشمی( كەم بژی و كەڵ بژی ) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی.
لەناو ئەم كاروانەی شەهیدان و سەروەراندا كە هەزاران تێكۆشەر لە نێو زیندان ، لەچالاكیەكانی نێو شار، لەسەنگەرەكانی بەرگریدا بەگیان و خوێنی خۆیان چەندین داستانی نەبەردی و رووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە جەلادەكان ونۆكەر و هێزەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاو تۆماركردوە ،بۆ هەمیشە بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هەموو كوردێكی تێكۆشەر دەمێننەوە. بۆ بەرز راگرتنی ئەو قارەمانێتی و سەروەرییانەیان و بەرز راگرتنی یادەوەری وناوبانگیان، لە كۆی ساڵدا ئەم رۆژە دیاری كراوە تاوەكو هەمووان پێكەوە لەیەك ساتدا سەری رێز لەئاست یادكردنەوەیاندا دابنەوێنین.
لەم یادەدا پڕشكۆیەدا سەربەرزین بەوەی لەسایەی قوربانیدانی شەهیدەكانماندا ، یەكێتیەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامە و وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی کوردستانیش بەڵگەی زیندوون.
ئەم پێداگیری و رژدبونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتوە وئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆ بەڵكو بۆ ئایندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتوەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەر بكەین .
- درودبۆ رۆحی شەهیدان وسڵاوی وەفا و ئەمەكداری بۆ كەسوكار وخانەوادە هەمیشە سەربەرزەكانیان.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP