وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:
بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان، ئەوانەی
خەڵکی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 ن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی
خۆیان، تا 10ی کانوونی یەکەم درێژدەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد: ئامانج لە درێژکردنەوەی پشووەکە بۆ ئەوەیە
فۆڕمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ پڕبکەنەوە.
وەزاتی ناوخۆ دەڵێت، لەدوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم
لە رۆژانی 20و 21ی مانگ، قۆناخێکی دیکە دەست پێدەکات و پرسیار و زانیاری زیاتری تێدایە
و پێویستە لەو کاتەی بژمێرەکان سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی
خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەیانی لابێت و
فۆرمی دووەم بە دروستی پڕبکەنەوە، بۆیە رێگە بەو کەسانەش دەدرێت لە ناوچەکانیان بمێننەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی
دەهێڵێتەوە و دەرفەتیان دەدرێتێ تاوەکو ئەو کاتەی بژمێرەکان دووبارە سەردانیان دەکەنەوە
تاوەکو هەموو پرۆسەی سەرژمێری تەواودەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP