حکومەتی هەرێم پشوی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانه‌ ڕاگەیاند كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ن

کوردستان
14:21 - 2024-11-15

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی نۆ رۆژ پشوی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌ ڕاگەیاند كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ن.

به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژانی 15ی ئه‌م مانگه‌ تاوه‌كو 23ی مانگ پشوو ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی شارستانی و كارمه‌ندانی راژه‌ی سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکاران له‌گشت قۆناغه‌كانی خوێندن له‌ خوێندنگەو زانكۆكان كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستورین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: رێكخراوه‌كان و كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كارئاسانی بكه‌ن بۆ كارمه‌نده‌كانیان كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستورن بۆ ئاماده‌ نه‌بون، له‌هه‌مان ماوه‌ تاوه‌كو بتوانن به‌شداربن له‌ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP