سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: کێشەی مووچە بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمەوە بەردەوامە

کوردستان
19:07 - 2024-11-08

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هۆکاری بەردەوامی کێشەی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە وتاریکیدا نوسیویەتی: دەبێت حکومەتی مەرکەزی مانگانە موچە لە رێگەی ژمارە حسابی بانکیەوە بدات هەروەها پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤  ژمارە ١٢، تەئکیدی لەوە کردۆتەوە کە دەبێت موچەکان لە کاتی خۆیدا بدرێت و حکومەتی هەرێمیشی پابەند کردووە دەقی ماددە و بڕگەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم هێشتا ئامادە نیە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکات کە تەواو لە بەرژەوەندی مامۆستایان و موچەخۆراندایە
مامۆستا عەبدولواحید دەشڵێت ئەم حکومەتی هەرێمە ئامادە نیە ژمارە حساب بە پێی بڕیاری دادگای باڵا لە بانکە حکومیەکان بۆ مامۆستایان و مووچەخۆران بکاتەوە، بە بیانوی ئەوەی خۆی ژمارە حساب لە بانکە ئەهلیەکان دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە کە تا ئێستا ژمارە حساب نەکراوەتەوە دەبێت لیستی موچە مانگانە بنێرنە لای وەزارەتی دارایی حکومەتی مەرکەزی، لە مانگی دووەوە تا ئێستا یەک مانگ بە رێکو پێکی مووچە نەنێردراوە هەموو جارێ کێشەی تێدا بووە و بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP