سەعدی ئەحمەد پیرە: ئامانجمان راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی کارایە

کوردستان
16:29 - 2024-11-09


وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەفدی خۆی هەیەو لەئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆی رەسمی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات"، دەشڵێت:"ئێمە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پۆستەکان دابەشناکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ و بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان پۆست دابەشدەکەین".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان و پەسندکردنی لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە  گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەفدی خۆی هەیە و لەئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆی رەسمی لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات.

وتیشی:"یەکێتی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات و بەپێویستی دەزانێت بۆ پێکهێنانی حکومەت بۆچوونیان وەربگرێت، چونکە ئامانجمان راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی کارایە و دەمانەوێت باسترین خزمەتگوزاریی پێشکەشبکەین، بۆیە پێویستە هەموو شتێک لەبیربکەین و سەرلەنوێ گفتوگۆ بکەینەوە".

سەبارەت بە دابەشکردنی پۆست و بەرپرسیاریتییەکان سەعدی ئەحمەد پیرە وتی:" ئێمە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پۆستەکان دابەشناکەین، بەڵکو بە گفتوگۆ و بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرجەم لایەنەکان پۆست دابەشدەکەین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP