بۆچی تێچووی نه‌وتی هه‌رێم به‌رزه ؟
رۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌یه‌كێك له خاڵه ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم نرخی تێچوونی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وته به جۆرێك له عێراقدا له 10 دۆلار تێپه‌ر ناكات به‌ڵام له هه‌رێم خۆی له 24 دۆلار ده‌دات , به‌غداش ئاماده‌نیه بچێته ژێر ئه‌و باره‌وه ٠ هیچ کاتێکیش ئەو لێدوانانە راست نین کە باس لە جیاوازی جیۆلۆجیای عێراق و هەرێم دەکەن تا بیکەنە بیانوو بۆ جیاوازی نرخی تێچوونی هەر بەرمیلێک نەوت ٠
ئه‌گه‌ر واقعیانه بۆ كێشه‌كه بچین ده‌بینین عێراق زانستیانه تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا كردووه به‌جۆرێك ئه‌و كێڵگانه‌ی كۆمپانیاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن نرخی تێچوونی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ناگاته 8 هه‌زار دینار به‌ڵام لای كۆمپانیا بیانیه‌كان كه نه‌وتی باشووری عێراق ده‌به‌ن به‌رێوه ده‌گاته 10 دۆلار ٠ لێره‌دا هۆیه‌كانی به‌رزی نرخی تێچوون له كێڵگه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌م هۆكارانه دهگێرێنینهوه :-
1- زۆربه‌ی ئه‌و كێڵگانه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان دهیبهنهرێوه كێڵگه‌ی بچووكن هه‌روه‌ك كێڵگه‌كانی چیاسورخ و ته‌قته‌ق, ئه‌و كاته به‌رهه‌میشیان كه‌م ده‌بێت ئه‌مه له كاتێكدا تێچووی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان ( الكلفة التشغیلیة والاستثماریة) له هه‌ر كێڵگه‌یه‌ك تا راده‌یه‌ك جێگیره به‌رهه‌مه‌كه‌ی زۆر بێت یان كه‌م ٠ بۆنموونه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو تێَچوهكهی كێڵگه‌یه‌ك 100 هه‌زار دۆلار بێت توانای به‌رهه‌مهێنانیشی 40 هه‌زار به‌رمیل بێت ئه‌وا به‌دابه‌شكردنی هه‌ردوو تێچووه‌كه له سه‌ر ژماره‌ی به‌رمیله‌كان ئه‌وا تێچووی هه‌ر به‌رمیلێك 2,5 دۆلار ده‌وه‌ستێت , به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می كێڵگه‌كه 5 هه‌زار به‌رمیل بێت ئه‌وكاته تێچووی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 20 دۆلار ده‌وه‌ستێت ٠
ئه‌گه‌ر تاوێك بچیته دواوه بۆ سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌ست نه‌بردنیان بۆ به‌شێكی زۆری كێڵگه‌كانی هه‌رێم بێحیكمه‌ت نه‌بووه ,ئه‌م كێڵگه بچووكانه ناكرێت به گرێبه‌ستی هاوبه‌ش بدرێته كۆمپانیا بیانیه‌كان چونكه سوودێكی وه‌های بۆ وڵات نابێت ٠
2- زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم جۆری هاوبه‌شن كه له ئه‌گه‌ری كاركردن له كێڵگه بچووكه‌كاندا كۆمپانیاكان زیاتر سوودمه‌ند ده‌بن وه‌ك له خاوه‌ن ماڵ ,ئه‌مه وێرای چاوپۆشیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له زۆر باجی سه‌ر كۆمپانیاكان كه هه‌مووی به‌زیانی هه‌رێم ته‌واو ده‌بوو ٠
3- نه‌بوونی تۆرێك له بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كێڵگه‌كان كه به ناچاری له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ئه‌نجامیان ده‌دا كه ئه‌مه‌ش مهسرهفێكهو نرخی تێچوونی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه
4- بوونی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر له موچه‌ی كارمه‌نده بیانیه‌كان و نه‌بوونی چاودێری له‌سه‌ریان ٠
5- به‌كورتی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌هێنانی نه‌وتدا تۆزقاڵێك به‌سوودی خه‌ڵك نه‌شكایه‌وه ته‌نها گیرفانی كۆمپانیا بیانی و حیزبیه‌كانیان پڕكردو سامانی نه‌وتی وڵاتیان به فیرۆداو میلله‌تیان خسته ژێر قه‌رزێكی نه‌بڕاوه‌وه ٠
ئه‌م گری َكوێرهیه چۆن ده‌كرێته‌وه ؟
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه یائه‌وه‌تا گرێبه‌ستی كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌گه‌ڵ یاساكانی عێراقدا بگونجێنرێت كه له‌م حاڵه‌ته‌دا قازانجێكی وه‌ها بۆ كۆمپانیاكان نامێنێته‌وه و دواجار ناچار ئه‌بن به‌جێی بهێڵن و له شوێنێكی تری عێراقدا كاریان پێبدرێت یا ئه‌وه‌تا له ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تیدا بڕێك نرخه‌كه‌یان بۆ به‌رز بكرێته‌وه كه لێره‌شدا روون نیه ئایا ئه‌و كۆمپانیایانه رازی ده‌بن یان نا ٠
حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانانه ده‌ستی بۆ پرۆسه‌یه‌كی قورسی وه‌ك نه‌وت برد كه خاوه‌نی هیچ ئه‌زمونێك نه‌بوو تیایدا بۆیه كاره‌كه دووچاری گرێ كوێره بووه‌و كردنه‌وه‌ی قورس بووه ,ره‌حمه‌ت له پێشینان راستیان ووتوه به‌ردێك نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه به‌سه‌د زانا ده‌رناچێت ٠
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP