هۆڵه‌ندا پشتيوانيى جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

ئابوری
15:06 - 2022-04-29

حکومەتی ھۆڵەندا و ھەرێمی کوردستان باس لە بەھێزکردنی پەیوەندی نێوانیان دەکەن بەتایبەتیش لە بواری کشتوکاڵدا

بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەیاوەری بریکار و ژمارەیەک لە بەرێوەبەری گشتی وەزارەت سەردانی ناحیەی روڤیا سەربە قەزای بەردەرەشى کرد لەوێش بە ئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک و کۆمەلێک جوتیاری نمونەیی دەشتی گۆرانەتی پێشوازی کرد لە (لیشیە شراینماخەر ) وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەورەوە و ھەماھەنگی حکومەتی ھۆلەندا و شاندی یاوەری و بالیۆزی ھۆلەندا لە عیراق و و کونسولی گشتی ھۆلەندا لە ھەرێم و ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ھۆلەندا .

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکالی ھەرێمی وتی : خۆشحالبووین ئەمرۆ پێشوازیمان کرد لە لیشیە شراینماخەر وەزیری دەولەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و ھەماھەنگی گەشەپێدانی حکومەتی ھۆلەندی و شاندی یاوەری و بالیۆزی ھۆلەندا لە ئیراق و کونسولی گشتی ھۆلەندا لە ھەرێم ، لەدیدارێکدا باسمان لە بەروەپێشچونەکانی سێکتەری کشتوکال و ئاودێری و سامانی ئاژەل و پەلەوەی کرد لە ھەرێمی کوردستان  
 وتیشی سوپاسی هەماهەنگی و پشتیوانیەکانی وڵاتی هۆڵەندا دەکەین، کە هەمیشە هاوکاربوونە لە هێنانی کەل و پەلی کشتوکاڵی سەردەمیانەو شیاندن و راهێنان پێکردن بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کەسانی شارەزا و ئەزمونی راوێژکاری خۆیاندا.

خاتوو لیشیە شراینماخەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی  بەسەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان لە رووی کشتوکاڵ و ئاودێری بەخۆیەوە بینیوە، وە بەڵێنی پشتیوانی و هاوکاری وڵاتەکەی بۆ جوتیاران و هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە.

 دواتریش  پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی چبس و فینگەرمان بەسەرکردەوە، کەلە لایەن وەبەرهێن و جوتیاری نمونەیی بەشار ئاغا دروستدەکرێت بەهەماهەنگی وڵاتی هۆڵەندا لە دابینکردنی کەل وپەل و ئامێرەکانی کارگەکە، ئەم پڕۆژەیە تەنها پەتاتەی پیشەسازی خۆماڵی بەکاردەهێنێ و بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP