په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هۆكاری كێشه‌ی مووچه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات

ئابوری
20:33 - 2025-06-11


موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق حكومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ برسیكردنی‌ هاووڵاتییان،‌ نه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی و پێشیوایه‌ "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ،باشترین چاره‌سه‌ر ته‌وتینكردنه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ جه‌دید رایگه‌یاندووه‌:" به‌غدا نیازی برسیكردنی گه‌لی كوردی نییه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت له‌ هه‌ولێر به‌رپرسیارێتیی ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت".

ده‌شڵێت:"ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ره‌ڕای‌ داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و باجه‌كان، زانیاری‌ وردش ده‌رباره‌ی‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی‌ راده‌ستی به‌غدا بكات ".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "به‌غدا چه‌ندین جار داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردووه‌، مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ ته‌وتین بكات، تا له‌گه‌ڵ‌ هاوتاكانیان له‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراق یه‌كسان بن موچه‌كانیان نەبێتە بارمتەی مەزاجی سیاسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان".

  كازمی پێشیوایه‌:" تەوتیكردنی مووچە زۆرێک لە کێشە داراییەکان چارەسەر دەکات و كۆتایی بە ئاستەنگەكانی بەردەمی دەهێنێت" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP