وهزارهتی نهوتی عێراق بڕی ههناردهكردن و داهاتی نهوتی له مانگی رابردوودا ئاشكراكردو زیاتر له 6 ملیارو 698 ملیۆن دۆلار بووه ، هاوكات ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا رایگهیاند، مانگی رابردوو عیراق لە ڕیزبەندی دووەمی هەناردەکارانی نەوت بۆ وڵاتهكه بووه.
وەزارەتی نەوتی عیراق، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە: "کۆی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی رابردوودا 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل نەوتی خاو بووە، هەروەها داهاتەکەشی بریتی بووە لە 6 ملیارو 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بڕی 97 ملیۆن و 718 هەزار و 994 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی کێڵگەی گەیارە 946 هەزار و 741 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن بریتی بووە لە 216 هەزار و 878 بەرمیل بووە".
لهلایهكی دیكهوه ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا لە ئامارێکیدا ئاماژەی بۆئەوە کردووە:"ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا 5 ملیۆن و 351 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا لە 9 وڵاتەوە هاوردە کردووە، لەو ژمارەیەش عیراق بە تێکڕا 273 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەناردەی ئەمریکا کردووە، بەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا".
هەروەها ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: "زۆرترین هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو لە کەنەداوە بوو، کە تێکڕا 3 ملیۆن و 996 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە، لە دوای ئەویش عیراق، بەڕازیل بە تێکڕای 249 هەزار بەرمیل و کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 179 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە،دواتۆیش سعودیە بە تێکڕای 178 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP