وەزارەتی دارایی ئابووریی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند: 974 ملیار و 813 ملیۆن دینار وەکو شایستەی دارایی مووچەخۆران خرایە سەر
هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
دەوترێ دوێنێ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە پارە بۆ
مووچەی مانگی پێنج نەنێردراوە. هەرچەندە هەموو رێکارەکان تەواو کراوبوون.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان دەڵێت:
"لە دوێنێ شەوەوە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان چووبوونە
بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رێکارەکانی ناردنی مووچە، خەرجی، داهات و مووچەی مانگی
6 و مانگەکانی دواتری".
بەپێى زانیارییەکان لەبەشی ژمێریاری وەزارەتی
دارایی عێراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان تەواوکران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵیت،
" دوای گەیشتنی پارەکە، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت و هەوڵدەدەین رۆژانی هەینی،
شەممە و یەکشەممە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکەین".
هەر دوێنێ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری
دەرەوەی عێراق، راگەیاند: "کاتێک مووچەی مانگی پێنج خەرج کرا، واتە مووچەی
مانگەکانی داهاتووش (6 و 7) خەرج دەکرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP