بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ 280 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزده‌بێتەوە

ئابوری
18:00 - 2025-07-29


چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتوودا رێژه‌ی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزببێتەوە، لە كاتێكدا لە ئێستادا كەمتر لە 85 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنرێت.

روانگەی ئابووری عیراق لە راپۆرتێكدا رایدەگەیەنێت: "لەدوای ئەوەی بەهۆی هێرشە درۆنییەكانەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بۆ 81 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمبووەوە، لەئێستادا دۆخەكە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات و بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 120 هەزار بەرمیلی رۆژانە".

راشیگەیاندووە: "پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبێتەوە".

روانگەی ئابوریی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: "تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بۆرییەوە دیارینەكراوە و هیچ رێككەوتنێكیش لەوبارەیەوە نەكراوە".

 ئەمەش لە كاتێكدایە، تەنها لەم مانگەدا زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی كراونەتەسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەرهەمهێنانی نەوتی لە كیڵگە نەوتییەكان بەرێژەیەكی بەرچاو نزمكردووەتەوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لەمانگی ئایندەدا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP