له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك راپۆرت سه‌باره‌ت
به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییە‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌ئامانجگرتنی
بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 4% به‌رزبونه‌وه‌ی
به‌خۆوه بینی.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 15 سەنت بەرزبووەوە
و بە 69 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی
تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە
دەکرێت, كه به‌رزترین ئاسته له دوای 3ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP