ئیداره‌ی پارێزگای كەركوك بڕیاری دا باڵەخانە كۆنه‌كه‌ی
ببه‌خشێته فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك، بەمەرجێك بینای ئێستای فه‌رمانگه‌كه، ته‌رخان
بكرێت بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن و منداڵبوون و سەنتەری كۆئەندامی هەرس و سەنتەری
چاو و هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌ره‌ویڵه‌كانشی لە 75 قەرەوێڵە کەمتر نەبێت و له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، هاوكات 250 ملیۆن دینارشی
ته‌رخانكرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای كه‌ركوك،
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه هاتوه، كه به‌سه‌رپه‌رشتی
راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك و ئاماده‌بوونی د.گه‌یلان قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی
له په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاران د.عیماد ئەدهەم و بەڕێوەبەری
گشتیی تەندروستی كەركوك، د.نەبیل حەمدی بوشناق، و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی،
د.زیاد خەلەف مەدید و ئەندازیار فاروق شكور، بەڕێوەبەری ئەندازیاریی لە تەندروستیی
كەركوك به‌ڕێوه‌چو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه ،
پارێزگاری كەركوك رایگه‌یاندوه كه، ئامانجی بڕیاره‌كه فراوانكردنی رووبه‌ڕووی كلینیكییه له پارێزگای
كەركوك و دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و پشتیوانیكردنی كەرتی تەندروستییه
لە پارێزگاكه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP