حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماردەکرێت

تەندروستی
23:02 - 2025-06-29

حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا و ژمارەی توشبووان گەیشتە حەوت حاڵەت، وەزارەتی تەندروستیش رایدەگەیەنێت توشبووە نوێیەکە: پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە و پیشەی قەسابە".
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە:" حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە لە گەڕەکی فەرمانبەران و تەمەنی 47 ساڵە و  پیشەی قەسابە و مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و سەربڕینی گەڕۆکە، بەرکەوتەی بە ئاژەڵی تووشبوو هەبووە".
 راشیگەیاندوە: دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی بۆ گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە لە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرێت و تائێستاش باری تەندروستی جێگیرە".
وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات: لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکرێنەوە، هەروەها هاووڵاتیانی بەرکەوتوو بە بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە