زانکۆی براون لە ئەمریکا دەریدەخات، بەهۆی ئەو
جەنگە یەک لەدوای یەکانەی لە شاری فەلوجەی عێراق روویداوە، رێژەی شێرپەنجە و لە
دایکبوونی منداڵی ناتەواو زیادیکردووە.
توێژینەوەیەکی زانکۆی
براون لە ئەمریکا کە نزیکەی دوو دەیە دوای جەنگە قورسەکانی فەلوجە ئەنجامدراون، بە
وردی ئاماژەی بەوە کردووە، رێژەی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجەی مێشک، شێرپەنجەی
خوێن و شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان لەنێو دانیشتووانی شارەکەدا "بە شێوەیەکی
نائاسایی" بەرزبووەتەوە.
توێژینەوەکە هۆشداری
دەدات لەوەی، رێژەی لەدایکبوونی منداڵان بە ناتەواویی سکماکییەوە گەیشتووەتە
'ئاستێکی کارەساتبار'.
توێژەران
پێیان وایە هۆکاری سەرەکیی ئەم قەیرانە تەندروستییە،
دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی ژینگەی شارەکە بەهۆی ئەو مادە
ژەهراوی و کانزا قورسانەی لەماوەی جەنگدا بەجێماون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP