تەندروستیی ئێران: تائێستا 430 کەس کوژراون سێ هەزار 500 کەسیش برینداربوون

تەندروستی
21:39 - 2025-06-21

تەندروستیی ئێران ئاماری قوربانییانی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا 430 کەس کوژراون سێ هەزار 500 کەسیش برینداربوون.
محەمەد رەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی لە رۆژی 13ی حوزەیرانەوە تاوەکو 21ی حوزەیران، 430 کەس کوژراون سێ هەزار 500 کەسیش برینداربوون .
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی سێ نەخۆشخانە و شەش ئەمبوڵانسی کردووە و بەهۆیەوە دوو پزیشک لە ئەندامانی تیمی تەندروستیی نیشتمانی کوژراون .
وەزیری تەندروستیی ئێران، راشیگەیاند، هەموو رێوشوێنێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دزەکردنێکی ئەتۆمی و کیمیایی کە لەوانەیە بەهۆی بۆردوومانکردنی وێستگە ئەتۆمییەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە رووبدات.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە