پاێزگای هەولێر 13 حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە

تەندروستی
12:22 - 2022-06-23

لەسنوری پاێزگای هەولێر 13 حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکراوە 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەدوو رۆژی رابردوودا 9حاڵەتی گوماناوی هەبووه‌، دوای پشکنین دەرکەوت سەرجەمیان تووشی پەتای کۆلێرا بوون، بەمەش کۆی توشبوون بە پەتای کۆلێرا گەیشتە13حالەت و سەرجەم ئەو نەخۆشانەش هاوڵاتی سنوری پارێزگای هەولێر بوونە.

د. دلۆڤان محمد وتیشی: چەندین رێکاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگری لەبڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشیە و داواشیکرد هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندورستیەکان بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP