نەتەوەیەکگرتووەکان توانای کڕینی دەرمان و ڤاکسینی نەماوە

تەندروستی
21:51 - 2025-04-24

نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانیی گاڤی بۆ دابینکردنی ڤاکسین هۆشداری دەدەن، توانای داراییان بەشێوەیەک لاوازبووە، ناتوانن دەرمان بکڕن و رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان بکەن.

تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند: رێکخراوەکەیان لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا ژیانی 150 ملیۆن کەسی لە مردن رزگارکردووە، بەڵام ئێستا ناتوانن رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەیان نەخۆشی بکەن، وەکو نەخۆشییەکانی سورێژە، هەوکردنی پەردەی مێشک و زەردوویی، لە کاتێکدا چارەسەریان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی داراییەوە ناتوانن دابینی بکەن.

وتیشی: گەڕانەوەی نەخۆشیی سورێژە مەترسیدارە، لە ساڵی 2021 بەدواوە جارێکی دیکە ئەم نەخۆشییە رووی لە بڵاوبوونەوە کردووە، لە ساڵی 2023ـدا 10 ملیۆن و سێسەد هەزار کەس گرفتاری ئەم نەخۆشییە بوون، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆر بەرزەو مەترسیدارە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP