هەنگاوێکی نوێ بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی پێست دەستپێدەکات و پسپۆڕان بەنیازن ڤاکسینی تاکەکەسی دژی شێرپەنجە دروستبکەن.
ئامانجی توێژینەوەی تیمە بەریتانییەکە دۆزینەوەی ڤاکسینی تاکەکەسییە بۆ هەر تووشبوویەکی شێرپەنجەی پێست، بەجۆرێک لە خانە شێرپەنجەییەکانی کەسەکە، ڤاکسینەکە دروستدەکرێت، تاوەکو بەرگریی جەستەی بیناسنەوە و دووبارە شێرپەنجەکە سەرهەڵنەداتەوە.
سایمۆن کراب، سەرپەرشتیاریی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت: بیرۆکەکە ئەوەیە ئێمە دوو زەبر لە شێرپەنجە دەدەین، یەکەم؛ سیستمی بەرگریی چالاک دەکەین، دووەم؛ بە ڤاکسینەکە سیستمی بەرگریی ئاگاداردەکەینەوە لەوەی شێرپەنجەکە چۆنە.
بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی بەریتانیا، ساڵانە 17 هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجەی پێست لە جۆری میلانۆما تۆماردەکرێن. ئەم ڤاکسینەش موژدەیەکە بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP