دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکران

تەندروستی
22:11 - 2025-04-17

لە کەرکوک کەسێک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیان لەدەستدەدات و گومان دەکرێت دوو کەسی دیکەش تووشبووی نەخۆشییەکە بن. 

بۆ یەکمجار لەمساڵدا، لە سنوری پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی کەرکوک یەکێک لە توشبووەکان گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند: بۆ یەکەمین جار لە کەرکوک دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، هەردووکیان بەرکەوتەی راستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵدا هەبوو.

وتیشی: یەکێک لە تووشبووان بەهۆی ناجێگری دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوە و تووشبووەکەی دیکەش دۆخی تەندروستی جێگیرە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی دیکەش گومانی ئەوەیان لێدەکرێت تووشبووی نەخۆشییەکەبن، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP