ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه، له كۆی 42 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی تووشی سكچوون و رشانه‌وه بوون و شیكاری به‌كترۆلۆجی )یان بۆ ئه‌نجامدراوه، 21 كه‌سیان تووشی كۆلێرا بوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، لە ئەنجامی پشکنینی ئاوی مزگەوتەکاندا دەرکەوتووە ئاوی سەرجەمیان شیاوی خواردنەوە نین و کلۆریان تێدا نییە.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو: دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و رشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان ئه‌نجامدرا، دەرکەوت لە کۆی 42 کەس 21 کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP