تەندروستی سلێمانی : لە 24 سەعاتدا نزیكەی 1300 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانيان كردوه‌

تەندروستی
10:20 - 2022-07-10

بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە 24 سەعاتدا 1297 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانییان كردووە.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووه‌تەوە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا هەزار و 297 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری و منداڵبوون و هیوا و پسپۆڕییەكانی دڵ و ‌شەهید د.هێمن كۆرۆنا و ئمێرجینسی سوتاوی و گورچیلەی دەستكردیان كردووە لەو ڕێژەیەش و 403 هاوڵاتی داخلی نەخۆشخانەكان كراوان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.
هەر لە ئامارەكەدا هاتووه‌  22 حاڵەتی منداڵبوون و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 84 حاڵەتی شوشتنی گورچیلەی دەستكرد تۆماركراوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP