وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 52 حاڵەتی نوێی توشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی به کۆلێرای لە سەرانسەری وڵاته‌كه ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا كه ئه‌مڕۆ (16ی تەموزی 2022) بڵاوكراوه‌ته‌وه،رایگه‌یاندوه، "جگە لە 52 حاڵەتی توشبوونی پشتڕاستکراوە، حاڵەتێکی گیان له‌ده‌ستدانش بە پەتاکە لە کەرکوک تۆمار کراوە."
جەختشیکردووەتەوە، "کۆی گشتیی توشبووان به‌و په‌تایه گەیشتووەتە 309 كه‌س، هەروەها 3 کەسیش بەهۆیەوە مردوون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP