له‌رابردوودا خوێ خۆراكێكی پیرۆز و به‌نرخ بووه ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیش به‌كارهاتووه، به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر به خوێ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هات، به تایبه‌تی له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا پزیشكان و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ڕێكخراوه ته‌ندروستییه پێشه‌نگه‌كان (خوێ)یان وه‌ك مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و ئالووده‌كار پۆلێن كرد، له راپۆڕتێكی سه‌نته‌ری زانسته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا هاتووه ( له سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانماندا ئه‌شێ خوێ كوشنده‌ترین پێكهاته‌كان بێت).
خوێ زیاتر له دوو كانزای سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه بریتین له سۆدیۆم و كلۆرید، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه مادده‌ی سۆدیۆمه له‌شی مرۆڤ له‌چه‌ندین پڕۆسه‌ی گرنگدا پێویستی به سۆدیۆمه وه‌ك هاوسه‌نگكردنی شله‌مه‌نی كاركردنی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان گواستنه‌وه‌ی ئیمپاڵسی ده‌ماره‌كان و گرژبوونی ماسولكه‌كان، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی خوێ ده‌توانێت فشاری خوێنیش به‌رز بكاته‌وه پسپۆڕانی ته‌ندروستی داوامان لێده‌كه‌ن خوێ به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر به‌كاربهێنن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا(USDA) پێشنیازده‌كات ڕۆژانه له یه‌ك كه‌وچكی چا زیاتر خوێ نه‌خۆین، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئاره‌زووی دوو هێنده‌ی ئه‌و بره ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كارگێڕی خۆراك وده‌رمان له ئه‌مریكا پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات ڕۆژانه له 2300 میلیگرام سۆدیۆم كه‌ده‌كاته (نزیكه‌ی1 كه‌وچكی چا) زیاتر خوێ نه‌خورێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك دوو هێنده‌ی ئه‌م بره به‌كارده‌هێنن پسپۆڕانی ته‌ندروستیش ده‌ڵێن كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خوێ ده‌توانێت ژیان و پاره پێكه‌وه رزگاربكات.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی (AHA); ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك به‌كارهێنانی خوێ له‌ڕۆژێكدا بۆ ١٥٠٠ میلیگرام كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌توانێت بڕی ٢٦.٢ ملیار دۆلار له چاودێری ته‌ندروستی پاشه‌كه‌وت بكات، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ده‌ساڵی داهاتوودا گیان له‌ده‌ستدان به نه‌خۆشییه‌كانی مردنی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به ڕێژه‌ی ملیۆن كه‌س كه‌م بكاته‌وه.
ئاماده‌كردنى _ كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP