وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئاماری كۆلێراو تای خوێنبه‌ربوون راگه‌یه‌ندرا

تەندروستی
13:03 - 2022-07-23


وەزارەتی تەندروستیی عیراق ، ئاماری نوێی پەتای كۆلێراو تای خوێن بەربوونی لە سەرجەم پارێزگاكان راگەیاند.

 د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، بنكە تەندروستیەكانی پارێزگاكان 31 حاڵەتی توشبووی بە كۆلێرایان تۆماركردوه‌، هاوكات حاڵەتی توشبوان 18 حاڵەت لە بەغدا و 13 حاڵەت لە زیقار تۆماركراوە.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد: كۆی توشبووان بە پەتای كۆلێرا  406 كه‌س بوه‌، 3 حاڵەتی گیانلەدەستدانش تۆماركراوە كە یەكێ لە بەغدا و 2  لە كەركوك بووە.

هەر لەو بارەیەوە د.سەیف بەدر سەبارەت بە ئاماری تای خوێن بەربوونیش وتی: حاڵەتەكانی تای خوێن بەربوون لەكاتی بڵاوبوونەوەی لە ناو عیراقدا و تاكو ئێستا 267 توشبوو تۆماركراوە، هاوكات 48 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش به‌و په‌تایه‌ تۆماركراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP