جۆلیس كۆندێ ناسێنرا
جۆلیس كۆندێی فه‌ره‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی سیڤییای ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بوه یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی و ئه‌مرۆش له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه كۆندێ بۆنده‌كه‌ی واژۆكرد و دواتر وه‌ك یاریزانی یانه‌كه به‌درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه پێشكه‌ش به هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرا،
بۆنده‌كه‌ی كۆندێ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و نرخه‌كه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆیه ، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ش یه‌ك ملیار یۆرۆیه .
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره فه‌ره‌نسیه له‌سه‌ر داوای چاڤی هێرنادێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه،
جگه له كۆندێ هه‌ر یه‌كه له لیڤادۆنفیسكی و رافینیا و كریستنسن و كیسێ بۆندیان له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه واژۆكردوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP