ئەنخێل کۆریا نمونەی دڵسۆزى خۆبەختکردن بوو لە ئەتلەتیکۆ !

وەرزش
14:43 - 2025-05-19



لەنێو چوارچێوەى یاریگا سەوزەکەى میترۆ پۆلیتانۆ ، ئەنخیڵ کۆریا نمونەیی دڵسۆزى و خۆبەخت کردن بوو ، لە 10 ساڵى رابردوو ، کۆریا بەدڵسۆزیی و لێبوردەیی دەردەکەوت و درێسى رۆخى سوورى لەبەردەکرد ، بە هۆى خۆشەویستى بۆیانەکە و وەفادارى بۆ ئەتلەتیکۆ سیمایەکى جیاوازى بەخشى بە یانە سوورو سپیەکەى مەدرید .
ئەنخیڵ کۆریا لەبەردەم ناوبانگ و پارە چۆکى دانەدا ، زۆر یانەى گەورە بۆندى فریودەریان خستە بەردەم یاریزانە ئەرژەنتینکە بۆ ئەوەی ریزى یانەکە جێبهێڵێت بەڵام کۆریا خۆڕاگروو لە خۆبردوو بووە ، ئەتلەتیکۆ مەریدى بەهیچ دەستکەوتێک نەگۆڕییەوە .
لە 10 ساڵى رابردوو ، بە پێستێکى ئارەقاوى و چاوێکى گەشەوە لە دەقیقەى یەکەم تاکو کۆتایی دەجەنگاو تاکو دوا هەناسەو دوا دلۆپى هێزى رایدەکرد ، هیچ کات ماندوو نابوو .
ئەخیل کۆریا لە ساڵى 2015 ەوە پەیوەندى کرد بەریزەکانى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید و لەو ماوەیەدا 465 یارى یۆ یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید کردوە .
دڵسۆزى و وەفادارى کۆریا بۆ یانەکەى مەدریدو زۆرە ،گرنگرینیان لە ساڵى 2018 بوو ئەو کاتەى کۆریا پێکانێکى قورسى هەبوو بەڵام بەهۆى هەستیارى قۆناغەکەوە بڕیارى دا بەشدارى  لە یارییەکەدا بکات لە خولى یانە پاڵەوانەکان و گۆڵیش تۆماربکات .
دیگۆ سیمیۆنى راهێنەرى یانەکە بەرێزەوە باس لە رابردو و خزمەتەکانى ئەنخیل کۆریا دەکات و جارێکیان ووتى :  ئەگەر بمەوێت نمونەییەکى دیار بۆ دڵسۆزى خۆبەخت کردن بهێنمەوە ئەوا بێ دوو دڵى باس لە ئەنخیل کۆریا دەکەم .
سەرەڕای نهێنییەکانی داهاتووی کۆریا، فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای گواستنەوەی یاریزانان ڕۆشتنی هێرشبەرەکەی بۆ یانەی تایگریسی مەکسیکی پشتڕاستکردەوە و لە تویتێکدا نووسیویەتی " ئەنخێل کۆریا ماڵئاوایی لە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات لەکاتێکدا بەرەو یانەی تایگریسی مەکسیکی دەڕوات. بەم زووانە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە ".
شەوى رابردوو لە دواین یارى خۆیدا لە نێو یاریگاى میترۆپۆلیتانۆ ، کۆریا گۆڵێکى تۆمارکردو هاندەران تێکڕا هاواریان دەکرد ( کۆریا ... کۆریا ) دواتریش دوای یارییەکە چەپڵەرێزان کراو کۆریا بەخێرایی بە چاوى پڕ لە گریانەوە رۆشتە ژووری جلگۆرین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP