جۆناسان تا ، هەموو ئۆڤەر و
گرێبەستەکان کە لە ئۆفیسە جیاجیاکانى ئەوروپاوە بۆى پێشنیازکرابوو ، وەلاى ناو
رازى بوونى بەخشى بە یانەى بایرن میونشینى ئەڵمانى و ئامادەیی نیشاندا ببێت
بەجەنگاوەرى نویى باڤارییەکان و هەموو ئەو تاقیکردنەوەو ئەزمونانەى پێى گەیشتوە
بیکاتە خزمەتى یانەى بایرن میونیشینى ئەڵمانیەوە .
یانە باڤارییەکە دەمێکە وێڵى بەدوای
بەرگریکارێکى لێهاتوو ، بە ئەزمون ، خێرا ، رۆحى فیداکارى ، دواجاریش هەموو ئەم
سیفاتانەى لە جۆناسان تاى ئەڵمانى و بەرگریکارى یانەى بایەر لیفەرکوزنى ئەڵمانى
دۆزیەوەو سەرکەوتوو بوو لەوەى قایلى بکات درێسى یانە ئەڵمانیەکە بپۆشێت ،
گرێبەستەکەى جۆناسان تا تاکو ( 30 ) حوزەیرانى ساڵى ( 2029 ) دەبێت و بە شێوازى
بێبەرامبەر دەبێت .
جۆناسان پارساڵ پایەیەکى بەهێزى
کەتیبەکەى چاپى ئەلۆنسۆ بوو بۆبردنەوەى نازناوى بۆندس لیگا ، ئەمەش وایکرد
یاریزانە ( 29 ) ساڵانەکە وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارانى خولى ئەڵمانى
بناسێرێت .
جۆناسان تا لە شارى هامبۆرگ لەدایک
بووە ، سەرەتا لە تەمەنى 13 ساڵیدا لە ئەکادیمیاى هامبۆرگ دەستیپێکرد و پاشان لە
ساڵى 2017 یەکەمین یارى رەسمى خۆى بۆ یانەکەى کرد و لەو کاتەدا بووە بچوکترین
یاریزانى یانەى هامبۆرگ، دوای یەک وەرز 20 یاری ئەنجامدا، پاشان بە خواستن ڕووی لە
یانەی فۆرتونا دوسێلدۆرف کرد بۆ وەرزی 2014-2015،دواتر لە هاوینی 2015 پەیوەندی بە
یانەی بایەر لیڤەرکوزنەوە کرد، لەوێش 402 یاری
ئەنجامدا و 18 گۆڵی تۆمارکرد و 13 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانى کرد.
جۆناسان تا، لە ئازاری ٢٠١٦ یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا
ئەنجامدا و لەو کاتەوە ٣٥ یاری نێودەوڵەتى بۆ مانشافت کردوە ، لە یۆرۆی ٢٠١٦ و یۆرۆی
٢٠٢٤ بەشداریکردوە ، پێشتریش کاپتنی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیای خوار ١٩ ساڵ و خوار
٢١ ساڵ بووە.
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP