بەشى وەرزشى و ئامار و داتاکان لە
دەزگایی میدیایی کەرکوک بەدواداچوون بۆ باشترینەکانى جیهان دەکات و ناوى ئەو ( 10
) یاریزانە ئاشکرا دەکات کە پاڵێوراوى سەرەکى بردنەوەى بالۆن دۆر دەبن .
1- عوسمان دێمبڵى
عوسمان دێمبڵى فەرەنسى و هێرشبەرى
یانەى پاریس سانجێرمان درەوشاوەترین یاریزانى تۆپى پێە لە جیهاندا ، لوتکەى ئاست
بەرزى پێشانداوە ، هاوکارى تیپەکەى کردوە بۆبردنەوەى خولى فەرەنسى و جامى سوپەرى فەرەنساو بۆ یەکەمجاریش لە مێژوودا
لەگەڵ یانە پاریسیەکە جامى خولى یانە
پاڵەوانەکانى ئەوروپایان بەرزکردەوە دێمبڵى ، ( 33 ) گۆڵى کردوەو ( 14 ) ئاسیستى
هەیە.
2- رافینیا
رافینیاى بەرازیلى و ئەستێرەى یانەى
بارسێلۆناى ئیسپانی لەم وەرزەدا باشترین ئاستى خۆى پێشکەشکردوەو درەوشاوەترین
یاریزانى تۆپى پێى بەرازیل و لالیگا بووە ، لەگەڵ یانەکەى نازناوەکانى ( سوپەرى
ئیسپانى و لالیگا و جامى شاى ) بردۆتەوە (
31) گۆڵى کردوەو ( 19 ئاسیستى ) هەبووە .
3-
محەمەد سەڵاح
محەمەد سەڵاحى میسرى و هێرشبەرى یانەى
لیڤەرپولى ئینگلیزى لەسەرەتاى وەرزەوە ئاستێکى خەیاڵى پێشکەش کرد ، دواتر ووردە
ووردە پاشەکشەى کرد ، سەربارى ئەوەى (34 ) گۆڵ و ( 22) ئاسیستى کردوە ، کرانە
دەرەوەى رێدز لە قۆناغى شانزەى چامپیۆنزلیگ چانسى یاریزانەکەى بۆبردنەوەى بالۆن
دۆر کەمکردۆتەوە هەر چەندە یانەکەى بووە پاڵەوانى ( پرێمەرلیگ )
4- لامین یامال
لامین یامال بچووکترین ئەستێرەى تۆپى
پێى جیهان و یانەى بارسێلۆنایە ، کاریگەرترین یاریزان بووەو فۆکسى جیهانى
لەسەربووە ، بەو تەمەنە کەمەیەوە (53) یارى ئەنجامداوەو ( 17 ) گۆڵى کردوەو خاوەنى
( 24 ) ئاسیستە ، شانبەشانى رافینیا ( سوپەرى ئیسپانى و لالیگا و جامى شاى )
بردۆتەوە .
5- کیلیان ئمپاپێ
کیلیان ئمپاپێ ئەستێرە ناوازەو ئاسکە
ڕەشەکەى مەدرید ، سەربارى ئەوەى لە ڕووى تیمەوە وەرزێکى خراپیان بەسەربرد ، بەڵام
لەسەر ئاستی تاک ، مێژوویەکى جوان و پڕ لەشانازى بۆخۆى نوسیەوەو بووە ئەستێرەى
یەکەمى شاهانە ، لەم وەرزەدا خاوەنى ( 39 ) گۆڵ بوو ، بەدەر لەوەى ( 4 ) ئاسیستى
کردوە ، لەگەڵ ریاڵ مەدرید ( جامى سوپەرى ئەوروپی و جامى کۆنتینتاڵ )ى
دەستەبەرکرد.
6- هارى کەین
هارى کەین ئەو ئەستێرەى لەگەڵ
پەیوەندى کردنى بە یانەى بایرن میونشینەوە ئیدى دەرگاى نازناوەکانى بۆکرایەوە ،
کەین هێرشبەرێکى ناوازەو ترسناکى یانە باڤاریەکەیە و ئەم وەرزە بوونە پاڵەوانى (
خولى یانەکانى ئەڵمانیا ) شازادە هارى توانى ( 36 ) گۆڵ بکات و (12 ) ئاسیست بۆ هاوڕێکانى بکات .
7- لاوتارۆ مارتێنێز
لاوتارۆ مارتێنێزى ئەرژەنتنى و
هێرشبەرى یانەى ئینتەرمیلان چەکێکى کاریگەرى یانە ئیتاڵیەکەیە و لە خولى سیریا ئەى
ئاستى ناوازە پێشکەش دەکات و لەگەڵ یانەکەى گەیشتوە بەیارى کۆتایی خولى یانە
پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، ( 21 ) گۆڵى کردوەو (6) ئاسیستى هەیە .
8- فیکتۆر گیوکێرسى سویدى و هێرشبەرى
یانەى سپۆرتینگ لیشبۆنەى پورتوگالى یەکێکە لە هێرشبەرە گۆڵکارو ترسناکەکانى ئەم
وەرزەى خولەکانى ئەوروپا و خاوەنى 39 گۆڵە لە خولى پورتوگالى ، لەگەڵ یانەکەى بووە
پاڵەوانى خولى ناوخۆى پورتوگال .
9- عومەر مەرموش
عومەر مەرموش شانبەشانى محەمەد سەڵاحى
هاونیشتیمانى وەرزێکى نایابی بەرێکرد وەک تاکەکەسى ، لەگەڵ تیمەکەى هیچ ئەنجامێکى
نەبوو بەڵام ئەسپ خۆى تاوداو توانى لەڕووى هێرشبەرییەوە خۆى بسەلمێنێت ، یاریزانە
گۆڵکارە خاوەنى (28 ) گۆڵ و ( 15) ئاسیستە .
10 – فیتینا
فیتیناى پورتوگالى و ئەندازیارى هێڵى
ناوەندى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى یاریزانێکى خێرا و کاریگەى یانە
فەرەنسیەکەبوەو رۆلێکى گەورەى گێراوە لە کۆنترۆڵکردنى هێڵى ناوەند ، لەگەڵ یانە
پاریسیەکە بووە پاڵەوانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و خولى یانەکانى فەرەنساو جامى سوپەرى
فەرەنسى لەگەڵ یانەکەى یەکلاکردەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP